لە سلێمانی بە قاچاخ چەك دەگوازرێتەوە ئێران

:: PM:03:14:02/12/2022 ‌
سێ‌ ڕۆژی رابردوو ئاسایشی سلێمانی لەدوو هەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر 600 پارچە چەك لەجۆری كڵاشینكۆف ، دەمانچە و زیاتر لە شەش هەزار فیشەك ، بەڵام سەرچاوەی ساخكردنەوەیان بڵاو نەكردەوە میدیاكانی عێراق ئاشكرای دەكەن ئەو چەكانە دەبرێنە ئێران.

رۆژی پێنجشەم 24ـی تشرینی دووەم،  لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێكراوێك لەكاتی لێپێچینەوە و خاڵی پشكنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی هەڵدێت ئۆتۆمبێلەكەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر گیرا, دوای پشكنین دەركەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكە بارێكی چەكی پێبووە كە پێكهاتبوو لە زیاتر 250 دەمانچە.

دواتر لە كۆگایەكی نهێنی كە سەدان چەك و هەزاران فیشەك و پێویستی و پارچەی یەدەكی چەكی تێدا حەشاردراوە لە ئۆپراسیۆنێكدا لە شارەدێی تەكێ سەر بە شارۆكەی چەمچەماڵ لە كێڵگەیەكی ئاژەڵداریدا  بارێكی تری چەكی هەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا  كە پێكهاتبوو لە زیاتر  300 كڵاشینكۆف  و دەمانچە، پێنج هەزار فیشەك و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەكی چەك  كە ئامادەكرابوو  بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبكرێت .

بەڵام سەرچاوەی ساخكردنەوەی ئەو چەكانە ئاشكرا نەكراو لە كوێ‌ ساخ دەكرێتەوە.

میدیاكانی عێراق راستی ئەو بابەتەیان ئاشكرا كردووە كە سەرچاوەی ئەو مامەڵەیە گواستنەوەی ئەو چەكانە بووە بۆ ئێران و مامەڵە پێوەكردنیان بووە.

بە ئاشكرابوونی ئەو راستییەش ئەو گومانەی هاووڵاتییان بە راست گەڕا كە كەسێك چۆن ئەو هەموو چەكەكی پی ساخ دەكرێتەوە كە مامەڵەیەكی گەورەی بەدەستەوە نەبێت، یان ناوەندێك و كەسانی گەورەی سەربازی پاڵپشتی نەبن بۆ ئەو كارە نایاساییە.





وشە - رامیار جەواد