چارەسەرەی كێشەی لافاو بۆ دەرەوەی 150 مەتریش دەكرێ‌

:: PM:03:43:02/12/2022 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەڕۆی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە لە دەرەوەی شەقامی 150 مەتری هەولێر كاركراوە بۆ چارەسەری كێشەی لافاو و 27%ـی ئەو شوێنانەش چارەسەریان بۆ كراوە.

ئەمڕۆ هەینی دووی كانوونی یەكەم، بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، پڕۆژەی  چارەسەركردنی كێشەی لافاو لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتری خێرا لە هەولێر 27% ی جێبەجێكراوە.

باس لەوەشە كراوە، پرۆژەی چارەسەركردنی كێشەی لافاو لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتری خێرای هەولێر،یەك لە پڕۆژە گرنگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكانی لافاو لە شاری هەولێر كە بە گوژمەی هەشت ملیار و 806 ملیۆن و 864 هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێی دەكات بە سەرپەرشتی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و ڕێگاوبانی هەولێر كە بۆ ئێستە 27% ی جێبەجێكراوە.

بەپێی زانیاریەكان،پرۆژەكە چەند برگەیەكی جیاواز لە خۆ دەگرێت،لەوانەش دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی و ئاوبەری سندووقی و لوولەیی بە قەبارەی جیاوا، هاوكات چاككردن و ڕێكخستنەوەی تەنیشتە ڕێگاكان و كردنەوەی ڕێڕەوە ئاویەكان و دروستكردنی جۆگەی كۆنكریتی كراوە بە درێژایی ڕێگای سەرەكی هەولێر – پیرمام.

10 ڕۆژی رابردوو دوو بەشی تری شەقامی 150 مەتری لە هەولێر كرایەوە بە كردنەوە ئەو دوو بەشە چارەسەری جەنجاڵی بەشێكی زۆر شەقامەكانی دەرەوەی شاری هەولێر كرا.



وشە - رامیار جەواد