قەترەی لووت كرانەوە چییە؟

:: PM:04:16:02/12/2022 ‌
پزیشكێكی پسپۆر زانیاری لەسەر قەترەی لووت كرانەوە دەدات و رای دەگەیەنێت دوو جۆر قەترە هەیە.

ئەمڕۆ هەینی دووی كانوونی یەكەم، سەڵاح عەبدولواحید پزیشكی پسپۆری لووت و گوێ‌، بە "وشە"ـی راگەیاند، قەترە بەكار دێت بۆ لووت گیران، جا هۆكارەكەی هەڵامەت یاخود حەساسیەی لووت یان جیوب بێت.

زیاتر گوتی، دوو جۆری هەیە، تایبەت بە گەوران و تایبەت بە منداڵان، منداڵان لە خوار شەش ساڵی نابێت بەكاربهێنرێت، نابێت ژنانی دووگیان بەكاری بهێنێت، نابێت بۆ زیاتر لە چەند ڕۆژێكی كەم بەكاربهێنرێت.ئەگەرنا دەبێتە هۆی لووت گیران.

باسی لەوەش كرد، ئەو دایكانەی شیر دەدەنە منداڵەكانیان ئاسایی یە وەریبگرن، دەبێت بە ووریاییەوە بەكاربهێنرێت لە لایەن ئەو نەخۆشانەی كە بەرزی گوشاری خوێنیان هەیە، نەخۆشی شەكرەیان هەیە، پرۆستاتیان گەورەبووە، ئەوانەی ئاوی ڕەشیان هەیە لە چاویان، بە ساڵاچووان، ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، چونكە ئەگەر زۆر بەكاربێت ئەوا كاریگەری كەم دەبێتەوە و وەكو پێشتر دەرمانەكە كار ناكات.

روونی كردووەتەوە، دەتوانرێت بێ دكتۆر لە دەرمانخانەكان وەربگیرێت، زۆر پێویستە ئەم زانیاریە بگاتە زۆرترین كەس لەسەر شێوازی بەكارهێنان، چونكە زۆرجار بەهەڵە بەكاری دەهێنرێت.



وشە - رامیار جەواد