ریڤینگ هرووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له دواین هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانان ده‌كات و ده‌ڵێت، هاوپه‌یمانان له‌و دۆخه‌ی ئێسته له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه نیگه‌رانن و هاوكارییه‌كانیان كردووه‌ته مه‌رجی ئه‌وه‌ی له‌شكرێكی یه‌كگرتووی پێشمه‌رگه دروست بكرێت. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ناكرێ حزب ده‌ست له كاری حكوومه‌ت وه‌ربدات و ئه‌گه‌ر ناكۆكیش هه‌بێت، پێویسته تیمه‌كانی حكوومه‌ت له كاری خۆیان به‌رده‌وام بن.
•هاوپه‌یمانان باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه یه‌كگرتوو نه‌بێت، هاوكارییه‌كانیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه؟
هاوپه‌یمانان ده‌مێكه له دوای شه‌ڕی داعش له ساڵی 2014، تا ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو و پێگه‌یه‌كی باشی هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان كه مه‌شق و راهێنانی لێ بكه‌ن و باره‌گای خۆیان تێدا دابنێن، بۆیان زۆر گرنگ بوو هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن، بۆیه ویستیان له‌شكرێكی یه‌كگرتوو دروست بكه‌ن و له‌و كاته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌داته پێشمه‌رگه و به‌رده‌وامیشه و باسیان له‌وه نه‌كردووه ده‌یبڕن، به‌ڵام هاوكارییان كردووه‌ته مه‌رجێك ئێمه بتوانین له‌م دوو سێ ساڵه له‌شكرێكی یه‌كگرتوو دروست بكه‌ین و ده‌ستی حزبایه‌تی له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه نه‌مێنێت، چونكه ئه‌وان ئارام نین به‌و جۆره و ده‌یانه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێن، بۆیه پێویسته له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت و ئه‌ویش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رپه‌رشتی بكات.
•ئه‌ی ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت؟
ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له دواڕۆژدا باش نابێت، چونكه ئه‌وان مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن هه‌م له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و هه‌میش چه‌ند ساڵێك سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان ده‌گۆڕێت، وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و به‌لجیكا و حكوومه‌ته‌كان ده‌گۆڕێن، ڕه‌نگه حكوومه‌تێك بێت خۆی له‌و هاوپه‌یمانییه بكشێنێته‌وه و هاوكاری كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده بكه‌ین.
•كه‌واتا گرنگه ده‌ستی حزبی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌مێنێت؟
بێگومان زۆر گرنگه و باش نییه، به‌داخه‌وه ناكۆكی حزبایه‌تی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كان هه‌بووه و تیمه‌كانی حكوومه‌ت كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی حزبه‌وه وایكردووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت هه‌بێت، ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانییه، چونكه خاویی خستووه‌ته ناو په‌رله‌مانی كوردستان كه شوێنی یاسادانانه و هه‌میش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه به‌رگری له ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌كات، بۆیه ناكرێت به حزبی بكرێن.
•له‌م كابینه‌یه حكوومه‌ت چاكسازی باشی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه، ئه‌و چاكسازییانه چۆن ده‌بینی؟
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی زۆرباشی له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌مه مانگێك و نیوه وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌وام ناكات، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌ركردنی زۆر بڕیار و رێنوێنی هه‌بووه كه پێویستی به واژووی وه‌زیری پێشمه‌رگه هه‌یه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕی دروست بێت، هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ به‌ڕێوه ناچن و نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌وانیش هه‌ر له‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن زیاتر حزب رێ بداته وه‌زاره‌ت كاری خۆیان وه‌ك حكوومه‌ت بكه‌ن.
•دیار نییه كه‌ی كێشه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
بێگومان هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام هه‌مووی پێكه‌وه گرێ دراوه و بووه‌ته یه‌ك پاكێج، ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و تیمی حكوومه‌ت له نێوان پارتی و یه‌كێتی كه یه‌كێتی تیمه‌كانی خۆی كشاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه هه‌نگاوێكی باش نییه و پێویسته ئه‌گه‌ر ناكۆكیش هه‌بێت، داوده‌زگا حكوومییه‌كان كاری خۆیان بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی، به‌ڵام ئێسته لێدوانه‌كان ئه‌رێنین و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆ ببنه‌وه و چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
•به‌هۆی ده‌وام نه‌كردنی وه‌زیری پێشمه‌رگه چاكسازی نه‌وه‌ستاوه؟
نه‌خێر چاكسازی به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و ده‌سته‌ی سوپاسالار و سوپاسالار كه له‌گه‌ڵیان دانیشتووین، به‌رده‌وامن له‌كاری خۆیان هه‌م له‌ڕووی میلاك و هه‌م پله به‌رزكردنه‌وه و چاكسازییه‌كانیش هه‌ر ده‌كرێت به‌پێی به‌رنامه‌ی دانراوه، ته‌نیا ڕه‌نگه له هه‌ندێك خاڵ كه پێوه‌ندی به وه‌زیره‌وه هه‌بێت.