لیوا ئه‌یوب یوسف گڕاوی ناسراو به "ئه‌یوبه گڕه" یارییه‌كی سه‌یر له ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌رگای سه‌نگه‌رگواستنه‌وه له ناوخۆی باڵه‌كانی یه‌كێتی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی به خێزانه‌وه سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی كرد و گومانه‌كانی له‌سه‌ر خۆی زیاتر كرد.
خوانه‌كه‌ی ئه‌یوب گڕاوی ماڵی تاڵه‌بانی تێدانه‌بووه
لیوا ئه‌یوب گڕاوی، یه‌كێكه له نزیكه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و له ژێر فه‌رمانی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌رناچێ، زۆر جاریش وه‌ك ببڕه‌ی پشتی باڵه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌بینرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزی سه‌ربازی ئه‌و باڵه له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌ودایه. ئه‌و له سنووری "سماقووڵی-نازه‌نین" نیشته‌جێیه و زوو زوو به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی له‌و باخه‌دا داوه‌ت ده‌كات، به‌ڵام كه‌من ئه‌و به‌رپرسه نزیكانه‌ی ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی كه له خوانه‌كه‌ی ئه‌یوب گڕاوی بخۆن و ته‌نیا له خزمه‌تی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بووه.
وێنه‌كه ئاگری كرده‌وه
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی گڕاوی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی كه خۆی و خێزان و منداڵه‌كانی سه‌ردانیان كردووه، گومانه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و لیوایه زیاتر كرد كه بیه‌وێ له تاڵه‌بانی نزیك ببێته‌وه، چونكه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه بافڵ تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی یه‌كبخاته‌وه و بیخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه بۆ ئه‌وه‌یش سه‌ره‌تا په‌نای بۆ سه‌ربازییه‌كانی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ بردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لیواكه‌وه وه‌ری گرتووه، هه‌ندێك هه‌نگاو هه‌بووه كه لیوایه‌كه‌ی ئه‌یوب گڕاوی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماندۆ بكرێن به یه‌ك و ئه‌یوب گڕاوی فه‌رمانده‌یی بكات و بكرێته هێزێكی گه‌وره، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه هیچ بڕیارێكی له‌باره‌یه‌وه نه‌دراوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش دراوه كه له دانیشتنه‌كه‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی باسی رۆڵی ئه‌یوب گڕاوی كردووه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام رۆڵی هه‌بووه، به‌ڵام پێویسته زیاتر له هه‌نگاوه‌كانی خۆیه‌وه نزیك بێت، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئاماده‌یه‌كی پێشانداوه كه لیواكه‌ی پێویستی بێت بۆی دابین بكات.
هه‌رچه‌نده ئه‌یوب گڕاوی به‌بێ پرسی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام لای شتێكی ئاسایی بووه، ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه، ئێسته نه‌یارانی ئه‌و لیوایه لای ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ سكاڵایان لێ كردووه كه نه‌ده‌بوو به‌وشێوه‌یه و به‌بێ پرس سه‌ردانێكی له‌مجۆره ئه‌نجام بدات.
به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" ده‌ڵێ، هێشتا ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و كوڕه‌كانی هیچ هه‌ڵوێستێكیان به‌رانبه‌ر ئه‌یوب گڕاوی له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی له بافڵ تاڵه‌بانی نییه. به‌ڵام شاره‌زایان وای بۆ ده‌چن ئه‌وه كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی تری سه‌نگه‌رگۆڕین بێ له‌نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی و ئێسته‌یش بۆ باشترین هه‌نگاو سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ڵده‌بژێرن.
هه‌ڵوێستی ئه‌یوب گڕاوی
له‌ناو رووداوه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌رده‌وام پشتگیری له كۆسره‌ت ره‌سووڵ كردووه و خۆی وه‌ك خزمه‌تكاری ئه‌و داناوه، به‌ڵام له دوای هه‌شتی ته‌مووزی 2021 به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری له لاهوور شێخ جه‌نگی نه‌كردووه و به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ی بووه، له‌كاتێكدا زۆرێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه دێرینه‌كانی یه‌كێتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بافڵ تاڵه‌بانیان به هه‌ڵه دانا، هه‌ر له‌وكاته‌یشه‌وه پێوه‌ندی ژێربه‌ژێری ئه‌یوب گڕاوی و بافڵ تاڵه‌بانی گومانی كه‌وتووه‌ته سه‌ر.
له‌سه‌رده‌می پێشوویشدا كه ته‌نیا فه‌رمانده‌یه‌كی ئاسایی بووه، له ناكۆكییه‌كانی نێوان كۆسره‌ت ره‌سووڵ و جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ستی له جووڵاندنی هێزی كۆسره‌ت ره‌سووڵ هه‌بووه و به ئاره‌زووی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ به‌كار هێناون.
ئه‌یوب گڕاوی له‌سه‌ر ئیمتیاز و ئۆتۆمبێل و پاره، ماوه‌یه‌ك ناڕه‌زایی له‌ناو یه‌كێتی هه‌بوو، له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، هه‌موو یه‌كێتی به مام جه‌لاله‌وه پیاوبووین، كه ئه‌و نه‌ما یه‌كێتی نه‌ماوه و كه‌س حیساب بۆ كه‌س ناكات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، كه ته‌نیا حیساب بۆ خوا ده‌كه‌م و حیساب بۆ كه‌سی تر ناكه‌م و له كه‌سی تر ناترسم.