نەوتی ماڵان بە تەواوی دابەزی

:: PM:12:16:06/01/2023 ‌
نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەكانی كڕین و فرۆشت بە تەواوی دابەزی و لە ئێستە بەرمیلێك نەوت گەیشتووەتە 205 هەزار دینار.

ئەمڕۆ هەینی شەشی كانوونی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە بازاڕەكانی نەوت فرۆشی هەولێر دەستی كەوتووە تێدا هاتووە، دوێ،ێ‌ و ئەمڕ بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە دنیا نرخی نەوتیی ماڵانیش دابەزی.

ئەوەش زانراوە ئەمڕۆ بەرمیلێك نەوتی ماڵان لە نێوان 205 بۆ 2015 هەزار دینار كڕین و فرۆشتنی پێوە كراوە، ئەمەیش نزمترین نرخی نەوت لە ماوەی ئەم زستانە تۆمار بكرێ‌.

پێشتر بەرمیلێك نەوت نرخەكەی 240 هەزار دینار بوو، ئەمەیش هاووڵاتییانی نیگەران كردبوو، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری تەاوی كرد بۆ بازرگانان تا نەوت لە وڵاتان بهێنن تا نرخەكەی دابەزێت.
 
لە ئێستە جگە لەو بر ِە نەوتی حكوومەت دەیكرێتەوە و بە هەرزان بەسەر هاووڵاتییانی دابەش دەكات، لە پاڵاوگەی بازیانەوە بڕێكی زۆر نەوت دەخرێتە بازاڕەكانەوە و بەمەش خواست لەسەر نەوت كەمدەبێتەوە و كاریگەری لەسەر نرخی نەوتی سپی هەیە. 




وشە - رامیار جەواد