ئه‌ساڵه نه‌سری گۆرانیبێژ، كه له‌دایكبووی 1969ی سووریایه و به یه‌كێك له باشترین هونه‌رمه‌نده‌كانی سووریا و دنیای عه‌ره‌بی داده‌نرێت هۆکاری گەنجبوونەوەی خۆی ئاشکرا کرد و گوتی بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ عێراقییەک گەنج بووەتەوە.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سووری و به‌حرێنی و میسرییه، بۆ سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی دوو منداڵه، ئێسته له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری چوارمی ده‌ژی كه عێراقییه .
فائق حه‌سه‌ن هاوسه‌ری سێیه‌می ئه‌ساڵه‌یه كه شاعیر و ده‌رهێنه‌ری ڤیدیۆ كلیپی به‌رهه‌مه ناوداره‌كانی عێراقه، بڕیاره له‌مساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
ئه‌ساڵه له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی كه‌ناڵی mbc ، كاتێك پرسیاری خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی لێ ده‌كرێت، زۆر به خۆشه‌ویستییه‌وه باسی هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی ده‌كات، نهێنیی گه‌نجبوونه‌وه‌ی خۆی له‌و ته‌مه‌نه‌یدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كدا كردووه، دڵخۆشه به‌بوونی فائق حه‌سه‌ن له ژیانیدا .
ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌وه، زۆر له عێراقییه‌كان و سوورییه‌كانی هانده‌ری ئه‌ساڵه، پشتگیریی ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌ساڵه ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه پیاوانی عێراقی بۆ هاوسه‌ره‌كانیان، دڵسۆزن و دڵخۆشیان ده‌كه‌ن .
ئه‌ساڵه به خاوه‌ن ده‌نگێكی بڵند و ھه‌ستێكی ناسك نااسراوه كه له زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانیدا ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت. له چه‌ندان ئاھه‌نگ و كۆنسێرت و به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌شداری كردووه. له ده‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ هه‌ر كه‌ناڵێك، بینه‌رێكی زۆر بۆ كه‌ناڵه‌كه كۆ ده‌كاته‌وه .