هه‌رچه‌نده ئێسته بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام رۆڵی گرده‌كه‌ی سه‌رچنار كه لاهوور شێخ جه‌نگی و داروده‌سته‌كه‌ی لێی داده‌نیشن، كه‌متر نییه له رۆڵی تاڵه‌بانییه‌كان، چونكه هێشتا جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی دابه‌شن و مه‌یلیشیان زیاتر بۆ سته‌ملێكراوه‌كانه.
ئێسته قۆناغێكی نوێی ململانێ له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، جیا له لاهوور شێخ جه‌نگی، لیوا چه‌تۆ ساڵح كه كوڕی شه‌هیده و مێژووی كه‌س له هی ئه‌و پاكتر و پڕ قوربانیتر نییه له‌ناو یه‌كێتی، ده‌یه‌وێ رووبه‌ڕووی ئه‌و سته‌مه ببێته‌وه كه له‌ناو حزبه‌كه‌دا روو ده‌دات و ئه‌م هه‌ر خۆی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركێش و پڕ متمانه‌یشی هه‌یه.
چونكه به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و دێرینه‌كانی ناو یه‌كێتی، ئێسته گه‌یشتوونه‌ته راستییه‌ك كه ئه‌وه‌ی له رابردوو له‌سه‌ر لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌گوترا به‌شێكی سه‌ره‌كیی راست نه‌بووه، به‌ڵكو ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌ویان وه‌ك قه‌ڵغانی خۆیان به‌كار ده‌هێنا و قاچاخچێتی و كوشتن و ژه‌هرخوردنیان خسته ئه‌ستۆ تا دووری بخه‌نه‌وه.
بیركردنه‌وه و ستایل و كاری بافڵ و قوباد پێچه‌وانه‌ی مام جه‌لاله
ئێسته یه‌كێتی به ده‌ست سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی /لیوا چه‌تۆ ساڵح، په‌روین حه‌مه‌لاو و سه‌ردار هه‌ركی/ ده‌كوڵێ و خه‌ریكه شه‌رعیه‌تی كوڕانی تاڵه‌بانی له‌ق ده‌كه‌ن.
ئه‌وان له كۆمسیۆنی به‌غدا شایه‌تییان داوه كه لاهوور شێخ جه‌نگی به پێشێلكردنی پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی دوور خراوه‌ته‌وه. كاریگه‌ریی ئه‌و شایه‌تییه به‌هۆی لیوا چه‌تۆ ساڵح زیاتر بووه، چونكه ئه‌و جێگری نووسینه‌وه‌ی پێڕه‌وی نوێی ناوخۆی یه‌كێتی بووه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیشه و پێگه ئه‌نیه‌كه‌یشی دۆسیه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه. بۆیه وه‌ك هه‌ڵۆ به‌ڕووی گه‌نجه تاڵه‌بانییه‌كاندا وه‌ستاوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش بافڵی وه‌ها هه‌راسان كردووه، هه‌وڵی رفاندنی بده‌ن، به تایبه‌ت كاتێك له‌م رۆژانه‌دا قوباد ده‌عوه‌تی ده‌كات و ئه‌میش هه‌ست به پیلانێك ده‌كات و به‌ده‌میه‌وه ناچێت..
كێشه‌ی لیوا چه‌تۆ و بافڵ تاڵه‌بانی...
لیوا چه‌تۆ ساڵح كه به یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی یه‌كێتی داده‌نرێ و به‌وه ناسراوه ده‌یه‌وێ یه‌كێتی له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆی بێت و هیچ لادانێكی نه‌بێ، ئێسته له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی له كێشه‌دایه.
لیوا چه‌تۆ ساڵح دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه داوای لێ كرا نه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له كێشه‌كه‌یان، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و له‌پێناو پاراستنی كه‌رامه‌تی خۆی و تێكنه‌چوونی كوردستان، گه‌ڕایه‌وه ناو وه‌زاره‌ت و ده‌وامی كرد، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی له‌وكاته‌وه لێی به بیانووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، لیوا چه‌تۆ ئێسته له هه‌ولێره، پێگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه پاراستووه و نه‌چوونه ناو ئه‌و پیلانداڕێژییه‌ی كه كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی ده‌یكه‌ن و هه‌موو كوردستانیان كردووه به قوربانی قاچاخی و تیرۆر. ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، چه‌تۆ ساڵح پێی وایه دوای به‌عس و نه‌مانی دكتاتۆرییه‌ت، كه‌س بۆی نییه شۆڕشگێڕه‌كان كۆنترۆڵ بكات و وه‌ك ده‌سته‌مۆ به‌كاریان بێنێت و بڵێ تۆ له پۆستدابه و تۆ ده‌ركرای.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی نزیكه و دڵنیایه رۆژانی داهاتوو ململانێكان قووڵتر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌شی گوت، بیركردنه‌وه و ستایل و كاری بافڵ و قوباد پێچه‌وانه‌ی مام جه‌لاله، ته‌نیا مه‌به‌ستیان تێكدانی كوردستان و دژی رێبازی شه‌هیدانن و نایانه‌وێ كه‌س به روویاندا بوه‌ستێ، له كاتێكدا خۆیان ئه‌و كاریزما و توانایه‌یان نییه و وه‌ك سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی گوتی، "كوڕه گه‌وره‌كه‌ی تاڵه‌بانی هه‌ر ئاگای له دنیا نییه و ئه‌ویتریشیان خه‌ریكی جێنده‌ره"
لیوا چه‌تۆ بۆچی چووه به‌غدا؟
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد، لیوا چه‌تۆ و 17 كه‌سی تر، لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی بوون، ئه‌و جێگر بوو، له به‌غدا پێوه‌ندیی پێوه كرا تا شایه‌تی وه‌ربگیرێ له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش چووه تا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له‌ناو یه‌كێتی بووه، راستی بكاته‌وه.
لیوا چه‌تۆ ساڵح وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرد، جگه له باوكی، هه‌شت برای تری شه‌هیده و پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی دیاری له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه. بۆیه به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "قبووڵی ناكات منداڵی دوای راپه‌ڕین حكومی بكات و به ئاره‌زووی مه‌زاجیانه‌ی خۆیان هه‌ڵیسوڕێنن.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئێسته 12 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ناچنه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه و كوڕه‌كانی تاڵه‌بانیش ده‌یانه‌وێ هه‌ركه‌س گوتی نا، خه‌ڵكی تر بخه‌نه شوێنی، به‌ڵام با دڵنیابن ئه‌وه درێژه ناكێشێ.
"دۆخه‌كه گه‌یشته شوێنێك ئیتر لیوا چه‌تۆ به هه‌موو جۆرێك، رووبه‌ڕووی ماڵی تاڵه‌بانی ده‌بێته‌وه و لێیان قبووڵ ناكات دۆخی یه‌كێتی به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه ببه‌ن، چونكه هه‌تا ئه‌وه‌نده زه‌ق بووه‌ته‌وه وستویانه بیڕفێنن" سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه له‌لایه‌ن لیوا چه‌تۆوه، له رۆژانی داهاتوو دۆخی یه‌كێتی به ته‌واوی بشڵه‌ژێ، به‌تایبه‌ت كه لیوا چه‌تۆ به‌راورد به‌و سه‌ركردایه‌تییانه‌ی دوور خراونه‌ته‌وه به‌هێزتره