نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 160 هه‌زار دیناره، ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراقیش هه‌موو دامه‌زراوه‌كان پابه‌ند ده‌كات بۆ كڕینی كاڵا و حه‌قده‌ستی شوێنه‌كان كه ده‌بێ به دیناری عێراقی بێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كۆ بووه‌وه و كۆمه‌ڵێك بڕیاری دا و تاوتوێی ره‌شنووسی بودجه و داهات و خه‌رجییه‌كانیش كراوه.
دۆخی دراو له بازاڕه‌كانی عێراق شێواوه و نرخی 100 دۆلار بۆ ئه‌مڕۆ به‌رانبه‌ر به 160 هه‌زار دیناره
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری، داوا له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و شوێنه حكوومییه‌كان كراوه، مه‌رجه له‌سه‌ریان پاره‌ی خزمه‌تگوزاری و حه‌قده‌ستی شوێنه‌كان و كڕینی شتومه‌ك، به دیناری عێراقی بێت، بۆ ئه‌وانه‌یشی له كه‌رتی تایبه‌ت شته‌كان ده‌كڕن، بانكی ناوه‌ندی پاره‌یان پێ ده‌دات به‌نرخی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی.
ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق، هاوكاته له‌گه‌ڵ شكانی به‌های دینار به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌ی مانگێكدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند سزایه‌كی به‌سه‌ر عێراق سه‌پاندووه كه دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ ده‌نێرێت، دۆخی دراو له بازاڕه‌كانی عێراق شێواوه و نرخی 100 دۆلار بۆ ئه‌مڕۆ به‌رانبه‌ر به 160 هه‌زار دیناره، له كاتێكدا نرخی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 146 هه‌زار دیناره.