دوای ئه‌وه‌ی "وشه" شه‌وی رابردوو، هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه پێكهێنانی هێزی دووپشك له سه‌رچناره‌وه، كێشه‌ی بۆ ده‌باشان دروست كردووه، ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه هێزی كۆماندۆی زیاتر ره‌وانه‌ی ده‌باشان بكه‌ن. له‌م شه‌وه‌وه ئیتر ده‌باشان ناخه‌وێت، یه‌كێتی له كێشه‌دا ئاڵاوه، له‌لایه‌ن هێزی دووپشكی لاهوور شێخ جه‌نگی و له‌لایه‌كی تریش ده‌زگا دادوه‌رییه‌كانی به‌غدا و كێشه‌ی لیوا چه‌تۆ ساڵحیش له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بوه‌ستێ.
بۆچی ئیتر ده‌باشان ناخه‌وێت؟
له دوای هه‌شتی ته‌مووزی ساڵی 2021، دۆخێكی نه‌خوازراو له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دروست بوو، به‌ڵام به‌هۆی گوشاره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه، تا ئاستێك كێشه‌كانی شارده‌وه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، زه‌مه‌نێكی نوێ له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا ده‌ستی پێ كرد.
هه‌رچه‌نده ترسی لاهوور شێخ جه‌نگی به‌رده‌وام له‌ناو دڵی كوڕانی تاڵه‌بانی بووه، به‌ڵام تا ئاستێكی زۆر به‌ره‌و خامۆش بوون ده‌چوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوون ده‌باشان ده‌خه‌وت و دۆخه‌كه تا ئاستێك ئارامی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام ئێسته ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو، دووپشك هاتنه ده‌ره‌وه و ئیتر ده‌باشان ناخه‌وێت.
هه‌موو كرده و كه‌تنه‌كانی سه‌ردانی ئه‌و حزبه له ماوه‌ی دوای هه‌شتی تهمووز، له كوشتنی موراد كانی كورده‌یی و تیرۆری عه‌قید هاوكار جاف و چه‌ندان پیلانداڕێژی تر، تا ده‌ستپێكردنی ململانێ له‌گه‌ڵ لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زیری ناوخۆ كه باوك و حه‌وت برای شه‌هیدی ئه‌و حزبه‌ن، گه‌یشته هێڵی سوور و دۆخه‌كه‌ی ته‌قانده‌وه.
ئێسته كه‌ڵه‌كه‌بوونی هه‌موو ئه‌و كێشانه بۆ كوڕانی تاڵه‌بانی قورسه، بۆیه پێناچێت به‌رانبه‌ر هیچ نه‌یارێكیان ده‌ست بپارێزن، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ "وشه" بڵاوی كرده‌وه كه چۆن پیلانگێڕییان دژی نه‌یارانیان ده‌ست پێ كردووه.
دووشه‌می ڕه‌ش
دووشه‌می رابردوو تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته، رۆژێكی ره‌ش بۆ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی ده‌ست پێ كردووه، له ژێر فه‌رمان و چاودێری قوباد تاڵه‌بانی، هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و حزبه له سلێمانی به‌سه‌ر سێ جیۆگرافیادا دابه‌ش كراون، به‌شێكی سه‌ره‌كی له ده‌باشان و به‌شێكی تر له قه‌ڵاچوالان و ئه‌وانی تریش له نزیك گردی سه‌رچنارن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیگه‌ران و مشه‌وه‌ش كردووه، ئه‌وه‌یه كه ترسیان له پاڵپشتی لایه‌ن و وڵاتانی تر هه‌یه له هێزی دووپشك كه له‌لایه‌ن رێبوار حامی حاجی غالی فه‌رمانده‌یی ده‌كرێ. هاوكات یه‌كێكی تر له ترسه‌كانیان ئه‌و ململانێیه كه له‌گه‌ڵ لیوا چه‌تۆ ساڵح تووشی بوون، چونكه ترسیان هه‌یه كه سیناریۆی هاوشێوه‌ی ئه‌ژی ئه‌مین دووباره ببێـته‌وه.
له‌مه‌ودا نه‌ك ده‌باشان ناخه‌وێت، به‌ڵكو ته‌واوی هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و حزبه له شه‌قام ده‌بن، سلێمانی بۆنی كوده‌تا و سه‌ربازگه‌ی لێ دێ. بڕیار بۆ دژه‌تیرۆر و كۆماندۆ و لیوای سكرتاریه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رچووه كه كاریان دانانی بازگه‌ی نوێ و سووڕانه‌وه‌یه به‌ده‌وری گردی سه‌رچنار بێت.
ماڵ وه‌ك تاكه شوێنی په‌لاماردان
هێزه ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی وا راهاتوون له‌گه‌ڵ هه‌ر كێشه‌یه‌كدا، په‌لاماری ماڵی ئه‌و سه‌ركردانه بده‌ن كه له سلێمانی نامێنن یان سه‌رانی یه‌كێتی كێشه‌یان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌ژی ئه‌مین به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری كرا و ماڵه‌كه‌ی تاڵان كرا.
هه‌رچه‌نده له كێشه‌ی لیوا چه‌تۆ ساڵح هه‌وڵ درا راسته‌وخۆ بیگرن، به‌ڵام نه‌یانتوانی و به ناچاری ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتی كه فێری هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵانه، هه‌وڵی رفاندنی ئاوات چهتۆیان دا.
ئێسته دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه یه‌كێتی له‌ناو كێشه‌یه‌كی سیاسیی گه‌وره و ته‌ناهییه، به‌هه‌ر جۆرێك بێ بافڵ تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ دۆخه‌كه‌ی له ده‌ست دهرنهچێَ.