ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی "
XBB.1.5" كه سه‌ربه گرووپێكی لاوه‌كی ئۆمیکرۆنە زیاتر پەرە دەستێنێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوێت ڕای گه‌یاند، به‌گوێره‌ی پشكنینه‌كان ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەکەیان تۆمار کراوە.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، ئێسته بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له وڵات‌دا جێگیره و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و به‌ربڵاو نییه، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات كه پابه‌ند بن به ڕێنوێنییه‌كانی خۆپارێزی، به‌تایبه‌تی له ژێر ڕۆشنایی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌باره‌ی به ئاسان گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڕاوه نوێیه، كه به‌گوێره‌ی پشكنینه‌كانه‌وه زیاتر له 30 وڵاتی دنیا له سه‌ره‌تای چاودێریكردنی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه دۆزرایه‌وه .
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا چاوه‌ڕوانكراوه، پێویست به دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی ناكات. هه‌روه‌ها ئامۆژگاری هاووڵاتییان ده‌كات كه گرنگه ده‌م و لووتیان دابپۆشن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و داخراوه‌كان، یان له ناوه‌وه‌ی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی چاره‌سه‌ری .
هه‌روه‌ها تێكه‌ڵ نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنایان لێ ده‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی له ته‌واوكردنی ژه‌مه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا و كوتانی ئه‌نفله‌وه‌نزا و په‌تا وه‌رزییه‌كان یان هه‌وكردنی سییه‌كان .