بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئیڤێنتێكی تایبه‌ت بۆ دیاریكردنی باشترین پیشه‌وه‌ری بواری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلزانی، بۆ ساڵی 2023 ئه‌نجام ده‌درێت و له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاریان زه‌ند یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی ئیڤێنتی ساڵانه‌ی پیشه‌وه‌رانی بواری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلزانی، بۆ ''وشه'' گوتی، ئێمه وه‌ك ستاف و گرووپی ''په‌یجی زانیاری ئۆتۆمبێل ''car information'' و په‌یجی ده‌ستی دوو كارس له سۆشیاڵ میدیا كه ستافێكی بێلایه‌نین، ته‌نیا بۆ هاوكاری شۆفێران و دروستكردنی پردێك له نێوان شۆفێران و پیشه‌وه‌رانی بواری ئۆتۆمبێلزانی دامه‌زراوین، ئێسته‌یش به‌هاوكاری چه‌ندان كۆمپانیایه‌ك، توانیومانه ئیڤێنتێك ڕێكبخه‌ین له ژێر ناونیشانی ئیڤێنتێكی تایبه‌ت بۆ دیاریكردنی باشترین پیشه‌وه‌ری بواری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلزانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023.
ئەم ئیڤێنتە بۆ پەرەدان بە بواری پیشەیی ئۆتۆمبێل و ئەو کەسانەی لە بوارەکەدا ئیش دەکەن ئەنجام دەدرێ
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌م ئیڤێنته‌دا، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی بواری كاره‌بایی و میكانیكی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵیان هه‌بووه له یارمه‌تیدانی شۆفێران و پێدانی زانیاری و هاوكاریكردنی شۆفێران و هاوپیشه‌كانی تر به‌شدار ده‌بن.
''ئیڤێنته‌كه درێژه ده‌كێشێ به به‌خشینی دیاری و قه‌ڵغانی رێزلێنان، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی چه‌ندان كه‌سایه‌تیی دیاری كوردستان له بواری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلزانی، دواتر كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پیشه‌وه‌رانی كوردستان له‌و بواره‌دا، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی چه‌ند سیمینارێك له‌باره‌ی كاری پیشه‌یی و زانیاری كه له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن''. ئاریان وای گوت.
له درێژه‌ی قسه‌كانی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، بێگومان ئامانجمان له ڕێكخستنی ئه‌م ئیڤێنته، كۆكردنه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ران و هه‌وڵدانه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری پیشه‌یی ئۆتۆمبێله له كوردستان كه ئه‌مڕۆ ناڕێكی و بێسه‌روبه‌رییه‌كی زۆری پێوه دیاره، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشبردن و هێنانی خه‌ڵكی زیاتر بۆ په‌ره‌دان و به زانستكردنی بواره‌كه له هه‌رێمی كوردستان.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كه‌مجاره ئیڤێنتێكی له‌م شێوه‌یه ڕێكبخرێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بتوانین له‌م ڕێیه‌وه كێشه و گیروگرفته‌كانی ئه‌م بواره بخه‌ینه ڕوو، كه له هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه وه‌ك ''مافه‌كانی پیشه‌وه‌ران، ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوچه و شوێنكاره‌كان، چه‌ندان پرسی تر بخه‌ینه‌ڕوو و بتوانین ڕێچاره‌یه‌كی بۆ دابنێین.