به‌های دینار دووباره دابه‌زییه‌وه و دۆلار نرخێكی نوێی تۆمار كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 161 هه‌زار دیناری عێراقییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، به‌های دینار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ریكه له به‌رانبه‌ر به دۆلار جێگیر ده‌بێ، به‌وه‌ی نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 161 هه‌زار دیناره.
به‌پێی ئه‌وه نرخی بۆرسه‌ی بازاڕه ناوخۆییه‌كانی عێراق، ئه‌و نرخه نوێیه و له دوێنێ شه‌وه‌وه ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی به‌خۆوه بینیوه.
له بۆرسه‌ی به‌غدا، نرخی 100 دۆلار خستنه‌ڕوو به‌رانبه‌ر به 159هه‌زار و 750 دیناره، به‌ڵام داواكاری 158 هه‌زار و 750 دیناره.
له بۆرسه‌ی هه‌ولێریش 100 دۆلار بۆ خستنه‌ڕوو 161 هه‌زار دیناره، به‌ڵام داواكاری له‌سه‌ر دۆلار 160 دیناره.
دوێنێ بانكی ناوه‌ندی عێراق، بڕی 79 ملیۆن و 316 هه‌زار و 995 دۆلاری خسته بازاڕ، هه‌رچه‌ند به‌راورد به رۆژی یه‌كشه‌م كه زیاتر له 219 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕ كه‌متره، به‌ڵام ئه‌م خستنه بازاڕه‌ی دۆلار له‌لایه‌ن بانكه‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار نه‌بووه.
له ناوه‌ڕِاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، به‌های دینار دابه‌زی به‌رانبه‌ر دۆلار، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكی عێراق سه‌پاند، كه به‌شدارییان له به‌قاچاخ بردنه‌وه‌ی دۆلار ده‌كرد و دۆلاریان سپی ده‌كرده‌وه. بڕیار وایه گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكایش 15 بانكی تر سزا بدات، ئه‌مه‌ش ره‌نگه كاریگه‌ریی زیاتر بخاته سه‌ر دابه‌زاندنی به‌های دینار جارێكی تر.