زۆر كه‌س به‌هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی قاوه تووشی سه‌رئێشه ده‌بن، ئه‌م سه‌رئێشه‌یه به‌هۆی قاوه‌كه‌یه یان خوویان پێوه گرتووه؟ پزیشكێكی پسپۆڕ وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
د. ئازاد حه‌سه‌ن خدر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار، بۆ ''وشه'' گوتی، جۆره سه‌رئێشه‌یه‌ك هه‌یه پێی ده‌گوترێت سه‌رئێشه‌ی كافاین، ئه‌ویش به‌هۆی زیاده‌ڕه‌وییه له خواردنه‌وه‌ی قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاینیان تێدایه، چونكه پێكهاته‌ی كافاین له قاوه‌دا كار ده‌كاته سه‌ر لێشاوی خوێن له مێشكدا و خواردنه‌وه‌ی زۆر له پێویست له ڕۆژێكدا ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه له جۆری كافاین.
ئەگەر دەتەوێ کافایین کاریگەری نەبێ لەسەرت رێژەیەکی کەم بەکاربێنە
ئه‌وه‌یشی گوت، وازهێنانی له‌ناكاویش له خواردنه‌وه‌ی قاوه، ده‌بێته هۆی هه‌مان جۆری سه‌رئێشه، واتا ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه قاوه ده‌خۆنه‌وه، هاوسه‌نگییه‌ك له ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی كافاین بكه‌ن، بۆیه پێشنیار ده‌كرێت ته‌نیا له رۆژێكدا دووجار قاوه بخورێته‌وه و ورده ورده كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا حاڵه‌تێك ڕوو ده‌دات پێی ده‌گوترێ سه‌رئێشه‌ی كافاین.
بۆیه هۆشداری ده‌دات كه رۆژانه ئه‌و رێژه‌یه‌ی ده‌یخۆیته‌وه كه‌م بكرێته‌وه، چونكه كافاین ماده‌یه‌كی زیانبه‌خشه و پێویست نییه بخورێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانی ته‌ركی بكه‌یت، ماده و خۆراكی تر هه‌ن ده‌توانن جێی كافاین بگرنه‌وه.