په‌كه‌كه له شنگال قوتابخانه‌ی كردووه‌ته‌وه كه به نووسینی لاتینی ده‌خوێنن و ده‌یه‌وێ به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیدا بسه‌پێنێ، به‌ڵام خه‌ڵك ناچێت بۆ قوتابخانه‌كانیان، چونكه هیچ لایه‌نێك ددانی پێدا نانێت.
مه‌یسه‌ر حه‌جی ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال، بۆ "وشه" گوتی، په‌كه‌كه له شنگال قوتابخانه‌یه‌كی داگیر كردووه و نه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێ ئه‌ویش بۆ خوێندنی خۆیان به‌كار بێنن كه خوێندنی لاتینییه.
ده‌زانن هیچ لایه‌نێك ددانی پێدا نانێن.
ئه‌و روونی كرده‌وه جگه له هه‌ندێك له لایه‌نگرانی په‌كه‌كه، خه‌ڵكی تر منداڵی خۆیان نابه‌ن بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه، چونكه ده‌زانن هیچ لایه‌نێك ددانی پێدا نانێن.
به‌گوته‌ی مه‌یسه‌ر حه‌جی ساڵح، له هه‌موو شنگال 200 قوتابییان نابێت، قۆناغه‌كانی خوێندنیش ته‌نیا سه‌ره‌تاییه، چونكه چه‌ند ساڵێكه قوتابخانه‌یان له شنگال كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه نه حكوومه‌تی هه‌رێم و نه حكوومه‌تی عێراق، ددان به خوێندنی ئه‌واندا نانێت، ئه‌وانه‌ش كه منداڵه‌كانیان ده‌به‌نه ئه‌و قوتابخانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان تێكنه‌چێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم