دوێنێ دووشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق مسته‌فا غالب مخیفی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه و عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری پێشووی بانكی ناوه‌ندی له شوێنی ئه‌و دانرا، بیانووی ئه‌مه‌یش بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراق گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه لادان و گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زین یان به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دینار به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ناكات، بگره ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا ململانێی ئێران و ئه‌مه‌ریكای له پشته‌وه‌یه و تاران مسته‌فا غالب مخیفی دوورخسته‌وه، چونكه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده و ڕێنماییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق ده‌دا، بۆ ڕێگرتن له ڕۆیشتنی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران.
ڕۆژنامه‌ی "
العرب"ی له‌نده‌نی له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له زاری شاره‌زایان و كه‌سه نزیكه‌كانه‌وه پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه، كه مسته‌فا غالب مخیف بووه‌ته قوربانی ململانێی سیاسی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق، تاران فشاری زۆری له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست كردووه، كه پشتیوانی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی سوودانین، تا مسته‌فا غالب مخیف له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه و به‌ر له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌یش سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سوودانی له ماڵی هادی عامری كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیاره‌كه‌یان تاوتوێ كردووه و هاوڕابوونه له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌لاق وه‌ك پارێزگاری نوێی بانكی ناوه‌ندی عێراق.
ئه‌و دوژمندارییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رانبه‌ر مسته‌فا غالب مخیف و ناچاركردنی به دوورخستنه‌وه له ڕێی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه مسته‌فا غالب مخیف زۆر توند و ڕژدانه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاودیوكردنی دۆلاری له عێراقه‌وه بۆ ئێران ده‌دا، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له داوا به‌رده‌وام و سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
به‌رده‌وامی ناكۆكی نێوان ده‌ڵاڵه‌كانی ئێران كه دۆلاریان بۆ تاران ده‌گواسته‌وه له‌گه‌ڵ مسته‌فا غالب مخیف هیچ چاره‌سه‌رێكی له‌به‌رده‌م تاران نه‌هێشته‌وه، جیا له‌وه‌ی په‌نا بۆ فشاركردن له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ببات، تا له ڕێی سیناریۆیه‌كی له‌م چه‌شنه‌ی كه ڕوویدا و به بیانووی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و پێوه‌ستكردنی به پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه به ته‌واوی و یه‌كجاری له پۆسته‌كه‌ی دووری بخه‌نه‌وه.
دوای دوورخستنه‌وه‌ی مسته‌فا غالب مخیف له پۆسته‌كه‌ی، به‌رپرسانی شوێنكه‌وته‌ی ئێران له عێراق ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی تۆمه‌ت دروستكردن بۆ ئه‌مه‌ریكا كرد، به‌وه‌ی واشنتن له پشت گرانبوونی نرخی دۆلاره به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقییه‌وه، به‌ڵام مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه لادان و گۆڕینی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی نه نرخی دۆلار به‌رز ده‌كاته‌وه و نه نزمیشی ده‌كاته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی گرانبوونی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكوومه‌تی عێراق و بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی تا ئێسته نه‌یانتوانیوه پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێكاره‌كان بن، كه له‌لایه‌ن پێوه‌ره‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له نێوان وڵاتان "سویفت" دانراوه و داوایش له عێراق كراوه، تا پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكرێ و هه‌وڵی جێگیركردنی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی بدرێت.
بۆ پابه‌ندبوون به‌و پێوه‌ر و ڕێنماییانه‌یش، بانكی ناوه‌ندی عێراق له كاركردنی به‌رده‌وامدابوو و چه‌ندان كۆمپانیای ئاڵوگۆڕ و بانكی ئه‌هلی خسته لیستی ڕه‌شه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆلاریان ئاودیوی ئێران ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته كه پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و جارێكی تر عه‌لی عه‌لاق كرایه‌وه به پارێزگاری عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا محه‌مه‌د شیاع سوودانی چه‌ند بڕیارێكی له‌وباره‌وه ده‌كرد، له‌وانه كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی بانكی ناوه‌ندی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، تا به نرخی بانكی ناوه‌ندی بڕی پێنج هه‌زار دۆلار به هه‌ر گه‌شتیارێك بفرۆشێت، كه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه ده‌كات، هاوكات سوودانی بڕیاری ته‌رخانكردنی 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیشی بۆ بازرگانه تازه پێگه‌یشتووه‌كان له ساڵێكدا ده‌ركرد، بێ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له كۆمپانیا بازرگانییه تازه پێگه‌یشتووانه بكرێت.
سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و بڕیارانه‌ی سوودانی ده‌ریكرد، واته گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش پابه‌ندبوونی عێراق به مه‌رج و ڕێوشوێنه‌كان بۆ ڕێگرتن له ڕه‌وانه‌كردنی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران، به واته‌یه‌كی تر واته سوودانی به‌م هه‌نگاوانه‌ی ده‌ستی هه‌مووانی واڵا كرد، تا دۆلاری زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئێران بكه‌ن و ڕێگری له شكست و هه‌ره‌سی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن له ڕێی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌وه، كێشه‌ی ئابووری و دارایی یه‌كجار قورس له ئێران سه‌رهه‌ڵبدات.