فۆتۆگرافه‌رێكی به‌ریتانی به‌ناوی "ڤێردی" به جه‌ستی خۆی ددانه‌كانی ده‌رهێنا و ده‌ڵێ، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا پێنج ددانی به‌مشێوه‌یه ده‌رهێناوه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ گرانی نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ددان گه‌ڕانده‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
لبنان24" بڵاوی كرده‌وه كه ڤێردی یه‌كه‌م ددانی له‌و كاته‌دا ده‌رهێناوه كه به‌هۆی كۆرۆناوه نه‌یتوانیوه بچێته ده‌ره‌وه و سه‌ردانی پزیشك بكات. ده‌ڵێت "ده‌ستم گرت و ده‌ستم كرد به ده‌رهێنانی كه زۆر به ئازار بوو".
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام بووم له ڕاكێشان، تا ده‌نگی شكانی ئێسكه‌كانم گوێ لێ بوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له كۆتاییدا چوار جاری تر هه‌مان كاری كرد و دواجار كونێكی گه‌وره‌ی له پێشه‌وه‌ی ده‌می دروست بووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه كه‌من ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌مجۆره كار له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆیان ده‌كه‌ن و به ده‌ستی خۆیان كێشه‌كانی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.