سۆرین كۆمسای ڕۆمانی، توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له پاڵه‌وانێتی "
شه‌ڕه شه‌ق" كه به‌مدواییه له لاس ڤێگاسی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام به ڕووخسارێكی شێواوه یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ڤالی فلۆرێنتین برده‌وه و ڕكابه‌ره‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
كۆمسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك شه‌قێكی توندی لێ درا، ده‌موچاوی به توندی ئاوسابوو، ئه‌مه‌ش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بڵاو بووه‌ته‌وه.
له كۆمێنتی فۆڵۆوه‌رسه‌كان ده‌ركه‌وت كه بۆیان قورس بووه كۆمسا بناسنه‌وه، به‌هۆی گۆڕانی شێوه‌ی ده‌موچاوی له ئه‌نجامی چه‌ند لێدانێكی یه‌ك له‌دوای یه‌ك.
ئه‌م وه‌رزشه ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گیرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌توانێ زیان به مێشكی كه‌سی ڕكابه‌ر بگه‌یه‌نێت
ئه‌م وه‌رزشه دوو ڕكابه‌ر له به‌رانبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستن، تا ده‌توانن به نۆره به توندی شه‌ق له ڕووخساری یه‌كتر ده‌ده‌ن.
ئامانج لێی ئه‌وه‌یه به‌رانبه‌ره‌كه‌ت ده‌ستبه‌رداری پاڵه‌وانێتییه‌كه بێت، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌قانه بۆ یاریكه‌ره‌كان زۆر سه‌خت و دڕندانه بێت وه‌ك له دۆسیه‌ی كۆمسادا ده‌بینرێت، ڕكابه‌ره‌كه‌ی ناچار كرد ده‌ستبه‌رداری یارییه‌كه بێت دوای ئه‌وه‌ی شه‌قێكی زۆر به‌هێزی لێ دا .
كۆمسا نازناوی "شه‌ڕه شه‌ق"ی به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی قورسی ئاڵتوونی به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی پێنج هه‌زار یۆرۆی به‌ده‌ست هێنا.
"شه‌ڕه شه‌ق" ده‌یان ساڵه له‌ناو زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا ناسراوه، به‌ڵام ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و به‌مدواییانه هاتووه‌ته پێشه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م وه‌رزشه ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گیرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌توانێ زیان به مێشكی كه‌سی ڕكابه‌ر بگه‌یه‌نێت .