پیتزا یه‌كێكه له خواردنه خێراكان و لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی دنیا بووه‌ته خواردنێكی دڵخوازیان، به‌هۆی خێرا دروستكردن و تامه خۆشه‌كه‌یه‌وه، زۆر له خه‌ڵك كردوویانه‌ته به به‌شێك له ژه‌مه‌كانی ڕۆژانه‌یان، به‌ڵام ئایا هیچ له‌باره‌ی زیانه‌كانی خواردنی پیزا بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ده‌زانن؟ .
پیتزا نه‌ك هه‌ر بڕێكی زۆر چه‌وری و كالۆری تێدایه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی به‌رفراوانی تێدایه كه بۆ ته‌ندروستی باش نین، كاتێك پارچه‌یه‌ك پیتزا ده‌خۆیت، وه‌ك ئه‌وه وایه سووته‌مه‌نی زیاتر بخه‌یته ناو ئاگره‌وه، جه‌سته‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه هه‌رچه‌نده كالۆریی زیاتر بخه‌یته جه‌سته‌وه، ئه‌وا كێشت زیاتر ده‌كات.
بێجگه له‌مه‌ش پێكهاته‌كانی دروستكردنی پیتزا، هیچ سوودێكیان نییه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ته‌ندروست بمێنیته‌وه، باشتره چێژ له خواردنی پیتزاكه‌ت وه‌ربگریت به‌بێ ئه‌و په‌نیره‌ی كه ده‌خرێته سه‌ری، پێویسته ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌یت كه به‌شێكه له پێكهاته‌كانی دروستكردنی پیتزا، پێی ده‌گوترێت سۆسی سپێناخ و زه‌ڵاته‌ی گۆشتی وردكراو كه ته‌نیا كاربۆهیدراته‌كان زیاد ده‌كات، ئاستی كۆلیسترۆڵیش له جه‌سته‌دا به‌رزده‌كاته‌وه.
ئه‌و سۆسانه‌ی بۆ سه‌ر پیتزا به‌كار دێن، بۆ ته‌ندروستی باش نین
ماڵپه‌ڕی "
بۆڵد سكای" پێنج زیانی خواردنی پیتزا بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ده‌خاته روو ئه‌وانیش:
په‌نیر
ئه‌و په‌نیره‌ی كه بۆ سه‌ر پیتزا به‌كار دێت، زۆرترین كالۆریی تێدایه، په‌نیر به‌رهه‌مێكی شیره‌مه‌نییه و بۆ ئێسك و ددان باشه، به‌ڵام زیادكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه خۆراكییه بۆ سه‌ر پیتزا، ته‌نیا ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش به‌هۆی ڕێژه زۆره‌كه‌ی كالۆرییه‌وه.
گۆشت
به‌گشتی خواردنی گۆشتی سوور بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ باش نییه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئاستی به‌رز و دابه‌زینی په‌ستانی خوێن كۆنترۆڵ بكه‌یت، ئه‌وا دوور بكه‌ره‌وه له خواردنی گۆشتی سوور.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی گۆشت له دروستكردنی پیتزاكه‌ت تا نه‌بێته هۆی زیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستیت، ماڵپه‌ڕه‌كه ئامۆژگاری داوه گۆشتی بێ چه‌وری به‌كار بهێنێت، بۆ نموونه وه‌ك مریشك، چونكه ته‌ندروستتره و به وشه‌یه‌كی ساده پرۆتینی زیاتری تێدایه و كالۆری كه‌متری تێدایه.
هێلكه
هێلكه وه‌ك یه‌كێك له پێكهاته‌كانی دروستكردنی هه‌ویری پیتزا به‌كار دێت، به‌ڵام زۆر خواردنی هێلكه‌یش باش نییه بۆ جه‌سته به‌تایبه‌ت زه‌ردێنه‌ی هێلكه، زه‌ردێنه‌ی هێلكه ده‌توانێت ئاستی ئه‌نزیمه‌كانت زیاد بكات و ئه‌گه‌ر بیكه‌یت به خواردنێكی ڕۆژانه‌ت، ئه‌وا زیان به ته‌ندروستیی دڵت ده‌گه‌یه‌نێت.
سۆسه‌كان
ئه‌و سۆسانه‌ی بۆ سه‌ر پیتزا به‌كار دێن، بۆ ته‌ندروستی باش نین، چونكه كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی به‌رفراوانیان تێدایه كه ڕه‌نگه ببنه هۆی ڕێگری له به‌رگریی له‌ش. جگه له‌وه‌ش ئه‌م سۆسانه ماده‌ی پارێزه‌ری (مواد حافڤه)ی ده‌ستكردیان تێدایه كه ورده ورده بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته به‌جێده‌هێڵن .
سپێناغ:
كاتێك سپێناخ له‌ناو پیتزادا ده‌برژێت، ئه‌وا ڤیتامین و ماده خۆراكییه‌كانی له ده‌ست ده‌دات، بۆیه خواردنی به‌م شێوه‌یه هیچ پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی سوودبه‌خش به جه‌سته نادات.