پۆلیسی كۆمه‌ڵگه له فەرمانگەی پێوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، توانیان كچێك له خۆكوشتن ڕزگار بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان له كه‌سێكه‌وه پێ گه‌یشت كه كچێك هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات به‌هۆی ئازاردان و سووكایه‌تی پێكردن له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه.
ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی كچه‌كه دوای ئه‌وه هات كه كه‌سێك له ڕێی پێوه‌ندیكردن به هێڵی گه‌رمی پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌وه، داوای له پۆلیس كرد به‌خێرایی بچنه ماڵی كچه‌كه و به‌هانایه‌وه بچن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دابوو خۆی بكوژێت و به شتێكی تیژ مه‌چه‌كی خۆی بڕیبوو .
پۆلیس ڕاسته‌وخۆ ڕۆیشتنه شوێنی داواكارییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و كچه بزانن كه بانگه‌شه‌ی كردووه له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه توندوتیژییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵدا كراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌وڵی خۆكوشتن بدات.
پۆلیسی كۆمه‌ڵگه پاڵپشتیی ده‌روونی و مه‌عنه‌وی كچه‌كه‌یان كردووه و داوایان لێ كردووه ئارام بگرێت و باوه‌ڕی هه‌بێت، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كردوویه‌تی دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتدا ڕێوشوێنی پێویست به‌رانبه‌ر براكه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر. پۆلیسی كۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه پێویسته كێشه خێزانییه‌كان له ڕێی گفتوگۆی هاوڕێیانه‌ی دوور له توندوتیژی و زۆره‌ملێ چاره‌سه‌ر بكرێن .