كاتژمێرێكی له ئه‌ڵماس دروستكراو، بەهۆی ئەوەی کە زۆرترین ئەڵماسی تێدا بەکار هێنرابوو ناوی چووە کتێبی گینسەوە. له‌و كاتژمێره‌دا 17 هه‌زار و 524 ئه‌ڵماس به‌كار هاتووه .
گینس به ئاماده‌بوونی پسپۆڕێكی بواری زێڕنگه‌ری، پرۆسه‌ی ژماردنی ئه‌ڵماسه‌كان بۆ سه‌ر كاتژمێره ئه‌ڵماسه‌كه ئه‌نجام دا كه له‌لایه‌ن دوكانی زێڕنگه‌ریی "رێنانی” هیندی دروست كرابوو، به‌و پێیه‌ی ئه‌م كاتژمێره به‌نرخه به فه‌رمی نازناوی "ئه‌و كاتژمێره‌ی زۆرترین ژماره‌ی ئه‌ڵماسی له‌سه‌ره” پێ به‌خشرا، به‌و پێیه‌ی دیزاینه‌كه كۆی گشتی 17 هه‌زار و 512 ئه‌ڵماسی سپی و 12 ئه‌ڵماسی ڕه‌شی تێدایه، كێشیان 373.30ی گرامه.
ئه‌م كاتژمێره به‌م نازناوه، توانی له كاتژمێری دوكانی زێڕنگه‌ریی چینی "ئارۆن شوم" سه‌ربكه‌وێت كه له ساڵی 2018دا چووه‌ته ناو كتێبی "گینس"ه‌وه، به‌هۆی دیزاینكردنی به 15 هه‌زار و 858 ئه‌ڵماس.
به گوته‌ی هارشیت پانسال به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشگه‌ی "رینانی"، كاتژمێره‌كه‌یان ناو ناوه "سرینكیا"، ناوه‌كه‌یان له ئه‌فسانه‌یه‌كی كۆنی هیندستان وه‌رگرتووه كه به واتای گوڵ دێت.