ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی کانوونی دووەمی 2023 رێک هەشت ساڵ بەسەر رزگارکردنی شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان تێدەپەڕێت. هێزی پێشمەرگە رۆڵی سەرەکی هەبوو لە رزگارکردنی شارەکە و بە چەکی قورس شەڕەکەی لە قازانجی کورددا یەکلایی کردەوە.
وەک ئاشکرایە دوای سەرهەڵدانی داعش لە عێراق و سووریا لە ساڵی 2014 و پاشان فراوانخوازییەکانی ئەو هێزە تیرۆریستییە، خاکی کوردستان چ لە باشوور و چ لە رۆژئاوا بووە ئامانجی تیرۆریستان و بۆیەش هێزەکانی پەشمەرگە و شەڕڤانان رووبەڕوویان بوونەوە.
تیرۆریستانی داعش لە هەر چوار لاوە گەمارۆی کۆبانێیان دا و دەیانویست بە تەواوی شارەکە داگیر بکەن، شەڕێکی قورس لەئارادابوو و بۆیەش پێشمەرگە بە پێویستی زانی بە هانایانەوە بچێت.
بە بڕیاری ژماره 28ی پەرلەمان ، بڕیار درا پێشمه‌رگه بچێته كۆبانێ
بۆ ماوه‌ی 134 ڕۆژ شاری كۆبانێ، كه‌وته به‌ر هێرشی چه‌كدارانی داعش و له سێ به‌ره‌وه شاره‌كه گه‌مارۆ درابوو، به‌وپه‌ڕی هێز و خۆڕاگرییه‌وه ئه‌م شاره له به‌رگری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعشدا بوو، تا ئه‌وكاته‌ی به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان له 28ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2014، یه‌كه‌مین كاروانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به چه‌كی ناوه‌ندی و قورسه‌وه، گه‌یشتنه شاری كۆبانێ .
كۆبانێ وه‌ك هێمای به‌رخودانی گه‌لی كورد به‌رانبه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش، دوای 134 ڕۆژ له به‌رگریكردن و قوربانیدانی ڕۆڵه‌كانی كوردستان، توانرا هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ری تێكبشكێنرێت و شاری كۆبانێ به‌ته‌واوی پاك بكرێته‌وه .
ڕۆژی 22/10/2014 له په‌رله‌مانی كوردستان، به كۆی ده‌نگ بڕیار درا هێزی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ی شاری كۆبانێ بكرێت بۆ پاراستنی خه‌ڵكه‌كه و پاڵپشتیی شه‌ڕڤانان له به‌رانبه‌ر تیرۆریستانی داعش .
له 22ی تشرینی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه، به كۆی ده‌نگ و گوتنه‌وه‌ی سروودی "ئه‌ی ره‌قیب"، به ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاری ژماره 28 ده‌رچوو، بڕیار درا پێشمه‌رگه بچێته كۆبانێ بۆ پشتوانیكردنی دانیشتووانی خۆڕاگری شاری كۆبانێ و شه‌ڕڤانان .
به رۆیشتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ و ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، به‌هۆی زیادبوونی به‌هێزی به‌ره‌ی كوردان به هێزی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان و هێزی هاوپه‌یمانان، توانرا له ماوه‌ی سێ مانگ شاره‌كه له قۆناغی به‌رگرییه‌وه بچێته قۆناغی شه‌ڕكردنه‌وه، تا له 26ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015، توانیان ناوه‌ندی شاره‌كه به ڕزگاركردنی گردی كانی كوردان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ربێنن.