به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانیی
ئه‌لموسته‌قیله، كۆمپانیای مێتا ڕای گه‌یاند كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ته‌ناهیی نوێ بۆ ئه‌پی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه پێشكه‌شكراوه‌كانی كۆمپانیای مێتا، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیانه كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی نامه ناردن به‌شێوه‌ی كۆدكراو له‌ڕێی ئه‌پلیكه‌یشنه‌وه، به‌جۆرێك ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه زیاتر پارێزراون، هه‌روه‌ها میكانیزمه‌كانی "چاته كۆدكراوه‌كان” باشتر ده‌بن بۆ پاراستنی زانیارییه كه‌سییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران، هه‌روه‌ها ئیمۆجی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌ران به‌رده‌ست ده‌بێت.
ده‌توانی وێنه‌ی پرۆفایلی تایبه‌ت بۆ گرووپ چاته‌كان هه‌ڵبژێرن
به به‌كارهێنانی نامه كۆدكراوه‌كان له "مه‌سنجه‌ر”دا، ده‌توانی وێنه‌ی پرۆفایلی تایبه‌ت بۆ گرووپ چاته‌كان هه‌ڵبژێرن كه ته‌نیا لای كه‌سانی ئه‌ندامی گرووپه‌كانه‌وه وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌بێ ده‌ركه‌وتنی ناوی گرووپه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌توانی نامه‌كه پێشووه‌ی بكه‌یه‌وه له ڕیی به‌سته‌ره‌كه‌یه‌وه سه‌یر بكه‌یت، ئه‌مه‌ش به‌كارهێنه‌ران له به‌سته‌ره زیانبه‌خشه‌كان ده‌پارێزێت كه ڕه‌نگه ببێته هۆی هاككردنی ئه‌كاونته‌كانیان .
هه‌روه‌ها بۆ به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌ی "مه‌سنجه‌ر” له‌سه‌ر ئامێره‌كانی ئه‌ندرۆید، مێتا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی "بڵقه‌كان” ده‌خاته ڕوو كه به‌كارهێنه‌ران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كاتێك له به‌رنامه‌كه‌وه نامه‌ی نوێیان بۆ دێت .