حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی تری له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌خۆشانی " ئۆتیزم" دا و له‌مه‌ودا چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو نه‌خۆشانی "ئۆتیزم" بێ به‌رانبه‌ره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه واژووی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كارگێری و دارایی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ره و تیایدا هاتووه، به هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تایبه‌ت به پشكنین و چاره‌سه‌ری منداڵانی ئۆتیزم، بڕیاردا كه ته‌واوی چاره‌سه‌ره‌كانیان له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كاندا بێ به‌رانبه‌ر بێت.
نووسراوه‌كه گشتاندنی بۆ هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان بۆ كراوه
نووسراوه‌كه گشتاندنی بۆ هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان بۆ كراوه. دووپات له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو، چه‌ندان بڕیاری تری له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌خۆشانی ئۆتیزم و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان داوه.