به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشکرای کرد، کە ئۆدی خراوەتە ژێر فشار بۆ کشاندنەوەی چەندان مۆدێلی جیا جیای ئۆتۆمبێلەکانی کە گرفتیان هەیە و نابێ لە بازاڕەکاندا بمێنن.
ماڵپەڕی ''
caranddriver'' لەسەر زاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئەوەی خستووەتە ڕوو کە ئۆتۆمبێلەکانی ئۆدی لە جۆری ''ئەی شەش، ئەی حەوت و ئێس شەش، ئێس حەوت''ی 2019 بۆ 2022 بەهۆی کێشەی بزوێنەر و هاتنە ناوەوەی ئاو لە دەرگای سەکن، بڕیارماندا فشاریان بخەینە سەر بۆ کشاندنەوەی 50 هەزار و 883 ئۆتۆمبێل لە بازارەکانی دنیادا.
بەگوێرەی گوتەی بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' کە دەڵێ، تەنیا لە ئەمەریکا زیاتر لە 50 راپۆرتمان بۆ هاتووە سەبارەت بەو کێشەیە، بۆیە ئێمە دڵنیایی دەدەین کە کۆمپانیای ئۆدی دەبێ ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بازار بکشێنێتەوە و قەرەبووی ئەوانەیش بکاتەوە کە لە بریکار و کۆمپانیای سەرەکی ئۆتۆمبێلەکانیان کڕیوە ''بیمەی کۆمپانیایان هەیە''.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.