دواى ئه‌وه‌ى له دوو هه‌فته‌ى رابردوو نرخى هێلكه له بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌ى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه، جارێكى تر نرخه‌كه‌ى دابه‌زینى تۆمار كرد، به‌رپرسێكى حكوومه‌تیش ده‌ڵێت، زیاتر داده‌به‌زێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 27ى كانونى دووه‌م، سۆران غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، له ماوه‌ى رابردوو نرخى هێلكه به‌رزبووه‌وه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه له زستاندا خواست له‌سه‌رى زیاد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه كاتى بوو، جارێكى تر نرخه‌كه دابه‌زییه‌وه.
ئەوەیشی گوت، ئێستە نرخى یه‌ك كارتۆن هێلكه به 63 هه‌زار دیناره، به‌وپێیه یه‌ك ته‌به‌قه هێلكه به پێنج هه‌زاره، له كاتێكدا پی دوو هه‌فته بۆ یەک کارتۆن گەیشتە 79 هه‌زار دینار، له‌و نرخه‌ى ئێستەش زیاتر داده‌به‌زێت.
رێبوار عه‌لى، خاوه‌نى ماركێت به "وشه"ى راگه‌یاند، پێش دوو هه‌فته نرخى یه‌ك كارتۆن هێلكه گه‌یشته 79 هه‌زار دینار، به‌ڵام ئێستە دابه‌زیووه‌ته‌وه به 63 هه‌زار دینار، یەک تەبەقەش بە پێنج هەزارە.
ماوەیەک بەر لە ئێستە چوار هێلکە بایی هەزار دیناری عێراقی بوو، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی هێلکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بووەتە شەش هێلکە.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى