رژێمی ئیسلامیی ئێران دەستی بە گرتن و رفاندنی هاووڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و بە بیانووی جیاوازدەیانگرێت و ئەشکەنجەیان دەدات و چارەنووسی زۆر کەسیان نادیارە و تەنانەت دەستی لە گرتنی منداڵانیش نەپاراستووە. هەر لە دوو رۆژی رابردوودا لانی کەم شەش کەسی رفاندووە کە یەکێکیان منداڵە.
دوێنێ هەینی، ئاشکرا بوو کە سێ ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هاوڕێیان" لە شاری مەهاباد بە ناوەکانی ئەسکەندەر بەردەرێز، شەهرام عەلیخانی و خەلیل ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە رفێنران. ئەوان دوو رۆژ بێسەروشوێن بوون.
هەشت ساڵ لەمەوبەر ئەسکەندەر بەردەڕێز، بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کرابوو و چوار ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو.
هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی تەندروستی ئەم سێ وەرزشوانەی مەهاباد لەبەردەستدا نییە
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی تەندروستی ئەم سێ وەرزشوانەی مەهاباد لەبەردەستدا نییە و بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی
هەنگاو شوێنی راگیرانیان بە نادیاری ماوەتەوە.
هەر لە دوو رۆژی رابردوودا منداڵێکی دانیشتووی شنۆ بە ناوی کۆمار شابۆیی، تەمەن 14 ساڵ، پاش ئەوەی کە لە لایەن هێزەکانی رژێم رفێنرا، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
باس لەوە دەکرێ، هێزەکانی رژێمی ئیسلامیی ئێران لە رەوتی رفاندنی ئەو منداڵەدا پاش ئەوەی کە ماڵی بنەماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە، دەستیان بەسەر کۆمپیوتەرەکەی و مۆبایلی هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیاندا گرتووە و هەموو مۆبایلەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە. لەبارەی ئەو منداڵەش هیچ زانیارییەک بەردەستدا نییە
پێرێ پێنجشەم، هاووڵاتییەکی کامیارانیش بە ناوی ئەحمەد باباخانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
پێویستە بگوترێ ئەو برای مووسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانە کە هاوینی 2021 لە هەولێر تیرۆر کرا و تیرۆریستەکەش پێش ئەوەی دەستگیر بکرێ بەرەو ئێران هەڵات.
رۆژ نییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەندان کەس دەستگیر نەکرێن، بەشێک لەم دەستگیرکراوانە ئەشکەنجە دەدرێن و بە زۆر دانپێدانانیان لێ وەردەگیرێت و پاشان سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
هەر ئەمڕۆ شەموو لە تاران کرێکارێکی کورد بە ناوی داود حەبیبی، خەڵکی گوندی هەشەمێزی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزەکانی رژێم رفێنرا.
نزیكه‌ی 20 هه‌زار خۆپێشانده‌ر گیراون
بە گوتەی شایەتحاڵان، هێزەکانی رژێم هێرشیان کردە سەر کرێکارانی شارەوانیی ناوچەی یەکی تاران لە شەقامی "ئاجوودانییە" و ئەو هاووڵاتییەیان رفاندووە.
ئەمڕۆ شەموو 28ی کانوونی دووەم، 134 رۆژە لە اێران خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییە و جێی باسه له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانه‌كان، سه‌رووی 500 خۆپێشانده‌ر كوژراون، نزیكه‌ی 20 هه‌زار خۆپێشانده‌ر گیراون و حوكمی له سێداره‌دانیش به‌سه‌ر ده‌یان كه‌سدا سه‌پێنراوه كه ژماره‌یه‌كیان جێبه‌جێ كراون.
ژینا ئه‌مینی كچه كوردێكی سه‌قزی، له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب/ره‌وشت به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.