كاركردنی كامێرای پۆینت تو پۆینت راگیرا

:: PM:02:01:28/01/2023 ‌
هاتوچۆی سلێمانی رای دەگەیەنێت، كامێرای پۆینت تو پۆینت لەناو شارەكان داناندرێ‌ و تەنیا لە دەرەوەی شارەكان نەبێت.

ئەمڕۆ شەموو 28ـی كانوونی دووەم، لە روونكردنەوەیەكی هاتوچۆی سلێمانی دەربارەی كامێراكانی كاركردن بە پۆینت تو پۆینت، هاتووە، ئەو كامێرایانە تەنیا لەرێگاوبانەكانی دەرەوەی شار كاری پێ دەكرێت و ئەو سستەمە لە كاركردنی كامێرای خێرایی لەناو شاری سلێمانی پەیڕەو ناكرێت.

باس لەوەش كراوە، وێنەی چەند كامێرایەك بڵاو كراوەتەوە، ئەو كامێرانەی ئێستە لەقۆناغی دانانە لە زۆرینەی شەقامە سەرەكی و گۆرەپان و گەڕەكەكانی ناوشاری سلێمانی كە بەهیچ جۆرێك پێوەندی بە هاتوچۆ و بواری خێرایی و شۆفێری نییە.

روونكراوەتەوە،  ئێمە بەر لەوەی روونكردنەوەی زیاتر بدەین بۆ رای گشتی دووپات لەوە دەكەین كە  وێنەی نموونەی ئەو كامێرانەی بڵاو كراوەتەوە لە تەنیشت وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی كار وگرێبەستێكی جیاوازە و دوور ونزیك پێوەندی بە هاتوچۆ و پرسی خێرایی و تیژڕەوی نییە بەڵكو بۆ پاراستنی باری ئەمنی و ئاسایشی شاری سلێمانییە.

لە كۆتایی روونكردنەوەكە هاتووە، دووپاتی دەكەینەوە كە كاركردنی كامێراكانی خێرایی بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و كۆمپانیای ئێرلی فیوچەر دانانی 225 كامێرای چاودێری خێراییە لەو جێگایانە كە پێویست بێت بەسستەمی پۆینت تو پۆینتە لە سنووری رێگاوبانەكانی دەرەوەی شارە.



وشە - رامیار جەواد