له‌باره‌ی گرنگیی خواردنی ژه‌می به‌یانیان و ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ئه‌م ژه‌مه له‌سه‌ر ته‌ندروستیی جه‌سته و ده‌روونی زانیاری جیاواز بڵاو کراوەتەوە، یەکێک لەو زانیارییە باوانە ئەوە بووە کە خواردنی ژەمی بەیانیان دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، بەڵام پسپۆڕان لە توێژینەوەیەکی نوێ‌دا ئەمە رەت دەکەنەوە.
توێژینەوەکان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، خواردنی ژه‌مێكی هاوسه‌نگ له سه‌ره‌تای ڕۆژدا، سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستیی ده‌روونی و جه‌سته‌یی كه‌سه‌كه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه پێوه‌ندی به نه‌هێشتنی زیادبوونی مه‌ترسی قه‌ڵه‌وی و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و په‌ستانی خوێنه‌وه هه‌یه .
ده‌زگای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا
(NHS) دووپات له‌سه‌ر پێویستی گرنگیدان به نانی به‌یانی ده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه ماده خۆراكییه گرنگه‌كان بۆ له‌ش دابین ده‌كات.
وازهێنان له‌م ژه‌مه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كێشی جه‌سته نییه
له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌كێك له باوه‌ڕه باوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی نانی به‌یانی ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری دابه‌زاندنی كێشیان زیاتره. ڕاستییه‌كه‌ی چییه؟
ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ئه‌م باوه‌ڕه ده‌كه‌ن، ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنی نانی به‌یانی، ئه‌گه‌ری خواردنی تر له ڕۆژه‌كه‌تدا كه‌م ده‌كاته‌وه و گه‌ده پڕ ده‌كات.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌م تیۆرییه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایان گه‌یاندووه "وازهێنان له‌م ژه‌مه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كێشی جه‌سته نییه ".
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك، نزیكه‌ی ده‌یان توێژینه‌وه له ساڵی 2019 له گۆڤاری پزیشكی به‌ریتانیدا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه "نه‌خواردنی هیچ شتێك له به‌یانیاندا، ڕاستییه‌كه‌ی ده‌توانێ یارمه‌تیت بدات له دابه‌زاندنی كێشت."
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر فێدریكا ئاماتی پسپۆڕی خۆراك له كۆمپانیایه‌كی توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌ڵێت، ئه‌م باوه‌ڕه باوه‌ی پێشوو وا له مرۆڤ ده‌كات، به‌یانیان هه‌ر شتێك بیه‌وێت بخوات و ئه‌م كاره‌ش شتێكی ناته‌ندروسته.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، "خواردنی ژه‌مێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به شه‌كر له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی، زۆرجار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له ئێمه هه‌ست به برسێتی و ماندوویه‌تی بكه‌ین له ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات جه‌سته‌مان پێویستی به وه‌رگرتنی ژه‌مه‌كانی تر هه‌بێت".
ئاماتی ئه‌وه‌شی زیاد كرد، گرنگترین شت دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه یه‌كه‌م ژه‌می ڕۆژه‌كه‌ت ته‌واو ماده خۆراكییه‌كانی تێدایه .