دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا تانكی "لیۆبارد2" بۆ ئۆكراینا بنێرێت، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ رۆژنامه‌یه‌ك رای گه‌یاندووه، پێویسته له‌ڕێ ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش گرنگه بۆ راگرتنی جه‌نگه‌كه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئۆلاف شۆڵتس له دیمانه‌یه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی " تاگس شبیگل"ی ئه‌ڵمانی كه ئه‌مڕۆ بڵاو بووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی جارێكی تریش له‌ڕێ ته‌له‌فۆنه‌وه، قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك رووسیا ڤلادیمێر پوتین ده‌كه‌مه‌وه، به‌لامه‌وه گرنگه قسه‌كردن ده‌بێ به‌رده‌وام بێت.
راوێژكاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه جه‌نگ له ئۆكراینا، هیچ مانایه‌كی نییه و هاوكات زۆر توندوتیژه. هه‌ندێجار جار باس له گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان ده‌كرێ، یان ره‌وانه‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینی، هه‌ندێك جاریش وێستگه‌ی زاپۆرجیا، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر ئه‌وه‌ی ده‌بێ قسه‌كردن له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگه‌كه بكرێت. مه‌رجی سه‌ره‌كیش كشانه‌وه‌ی رووسیایه له ئۆكراینا.
ئاماژه به‌وه دراوه كه دوا قسه‌كردنی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی رووسیا، له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه له دووی دیسێمبه‌ری 2022 بووه.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا چوارشه‌می رابردوو رای گه‌یاندووه، ئه‌ڵمانیا 14 تانكی "لیۆبارد2" بۆ ئۆكراینا ده‌نێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له خاكه‌كه‌ی له هێرشه‌كانی رووسیا بكات.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوبات ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.