زانایان توانیان ئامێرێك بۆ كه‌سانی ئیفلیج دروست بكه‌ن كه ته‌نیا به هێزی مێشك، ده‌توانن تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا به‌كار بهێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات ده‌سته‌كانیان یان ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان به‌كار بێنن، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی كلیك له‌سه‌ر هیچ دوگمه‌یه‌ك بكه‌ن.
ئیفلیجی بریتییه له له‌ده‌ستدانی ته‌واوه‌تی هێز و كۆنترۆڵ به‌سه‌ر چالاكییه‌كانی ماسولكه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵێك ماسولكه یان زیاتر. زۆربه‌ی جار ئیفلیجی پێوه‌ندی به ماسولكه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌هۆی هه‌بوونی كێشه له زنجیره‌یه‌ك له ده‌ماره‌كان له شوێنێكی مێشكه‌وه كه ئه‌ركیان ناردنی نیشانه‌ی كاره‌باییه له مێشكه‌وه بۆ ماسولكه‌كان تا ده‌ست به جووڵه بكه‌ن ده‌وه‌ستێت، له‌وانه‌یه ببێته ھۆی له‌ده‌ستدانی ھه‌ست یان له‌ده‌ستدانی جووڵه له ماسولكه‌ی تووشبوو كه به‌ھۆی زه‌برێك یان شكانی بڕبڕه‌ی پشت، یان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك، زیان گه‌یشتن به‌سه‌ر.
ئه‌م ئامێره به‌هۆی ته‌نكییه‌وه به‌ئاسانی له كاتی چاندن له‌گه‌ڵ ڕووی مێشك ده‌گونجێت
ئامانج له دروستكردنی ئه‌م ئامێره چییه؟
-ئه‌م سڵایده تاقیكارییه بۆ كه‌سانی ئیفلیج دروست كراوه كه به‌ده‌ست نه‌جووڵانی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یانه‌وه ده‌ناڵێنن، ناتوانن ئه‌ندامه‌كانیان به‌كار بێنن بۆ پێوه‌ندیكردن له ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه یان ئامێره زیره‌كه‌كانی تر.
-
به‌ڵام ئه‌م داهێنانه‌ی كه به "
Layer 7 Cortical Interface" ناسراوه، ده‌توانێ ڕێ به‌كه‌سانی ته‌ندروستیش بدات كه ته‌نیا به هێزی مێشكه‌وه بتوانن تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا به‌كار بێنن.
-ئه‌م ئامێره‌ی چاندنی مێشكه، جیاوازتره له‌وه‌ی كه كۆمپانیای ئیلۆن ماسك به‌رهه‌می هێناوه، چونكه ئه‌و ڕێكاره‌ی كه پێویسته بۆ چاندنه‌كه، كه‌متر شوێنی چاندنه‌كه داگیر ده‌كات و مه‌ترسی كه‌متره، به‌و پێیه‌ی سڵایده‌كه له‌سه‌ر ڕووی مێشك ده‌چێنرێت نه‌ك له‌ناو شانه‌كانی مێشك.
سڵایده‌كه چۆنه؟
-سڵایده‌كه له ماده‌یه‌كی ته‌نك و نه‌رم پێك دێت هاوشێوه‌ی تێپی چه‌سپ.
-ئه‌م تێپه ئه‌لیكترۆنییه و ئه‌ستوورییه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئه‌ستووری تاڵێك قژه.
-ئه‌م ئامێره به‌هۆی ته‌نكییه‌وه به‌ئاسانی له كاتی چاندن له‌گه‌ڵ ڕووی مێشك ده‌گونجێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به شانه‌كانی مێشك بگه‌یه‌نێت.
چاندنه‌كه چۆن ئه‌نجام ده‌درێت
-بۆ چاندنی ئامێره‌كه، پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌شێكی زۆر بچووك له كه‌له‌ی سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و ئامێره‌كه ده‌خه‌نه ناوی.
-مایكڵ ماغه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای Precision به CNBC ڕای گه‌یاند، ئه‌و بڕینه‌ی كه ده‌كرێته‌وه هێنده‌ی یه‌ك ملیمه‌تره، واته له‌م كاته‌دا بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كه‌سه‌كه پێویستی به‌وه نابێت سه‌ری به‌ته‌واوی بتاشێت.
-ماغه‌ر ئه‌وه‌شی زیاد كرد، پێم وایه ئه‌مه سوودێكی گه‌وره‌یه به به‌راورد به‌و ته‌كنه‌لۆجیایانه‌ی كه پێویستیان به‌وه‌یه به‌شێكی گه‌وره‌ی كه‌له‌ی سه‌ر بكه‌نه‌وه، كاتێكی زۆریش ده‌خایه‌نێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش دروست ده‌بێت كه كه‌سه‌كه دوای ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه، تووشی هه‌وكردنی برینه‌كه بێت له كه‌له‌ی سه‌ریدا.
-ئه‌م ئامێره به كۆكردنه‌وه و لێكدانی سه‌رجه‌م شه‌پۆله ئاگاداركه‌ره‌وه‌كانی مێشك كار ده‌كات.
-به‌م شیوه‌یه زانایان به ئاسانی ده‌توانن نیشانه كاره‌باییه‌كانی سه‌ر سڵایدی چاندنه‌كه زیاتر بكه‌ن، ده‌توانرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك حاڵه‌تی تری تێكچوونه‌كانی ده‌ماریش به‌كار بێت.
-هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئامێره‌كه‌ی بۆ چێنراوه، بیرۆكه‌ی گۆڕا و په‌شیمان بووه‌وه، ئه‌وا زۆر به ئاسانی ده‌توانرێ ئامێره‌كه ده‌ربهێنرێ.
بەگوێرەی سکای نیوز، كۆمپانیای Precision ڕوونی كرده‌وه كه ئامێره‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه دوای تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵاندا، هیواداره ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنێ، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ له چه‌ند مانگی داهاتوودا.