له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كار به‌سیستمی فرۆشتنی 100 دۆلار به‌نرخی 147 هه‌زار دینار بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت، به‌ڵام له كوردستان كار به‌و سیستمه ناكرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، نووسراوی فه‌رمییان له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاری داوه له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق، 100 دۆلار به نرخی بانكی ناوه‌ندی كه 147 هه‌زار دیناره، بفرۆشێت به ئەوانەی گەشتی دەرەوە دەکەن.
هه‌ر كاتێك نووسراوی فه‌رمی بگاته ده‌ستیان، كار به سیستمه‌كه ده‌كه‌ن
به‌پێی بڕیاری بانكی ناوه‌ندی له‌ڕێی بانكی بازرگانی TBI، كار به سیستمه‌كه ده‌كرێت، هه‌موو گه‌شتیارێك بۆی هه‌یه بڕی پێنج هه‌زار دۆلار به‌نرخی 147 هه‌زار دینار بكڕێ.
ئه‌و سیستمه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كاری پێ ده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هێشتا سیستمه‌كه نه‌خراوه‌ته كار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، ئه‌حمه‌د هۆشیار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌ڵه‌تی هه‌ولێر، به "وشه"ی راگه‌یاند،"به‌شێوه‌ی فه‌رمی ئێمه ئاگه‌دار نین، ته‌نیا له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بیستوومانه".
ئه‌و بڕیاره‌ی بانكی ناوه‌ندی دوای داڕمانی به‌های دینار هات له بازاڕه‌كان كه نرخی 100 دۆلار له 147 هه‌زار دیناره‌وه گه‌یشته سه‌رووی 165 هه‌زار دینار، به‌ڵام ئه‌و رێكاره‌ش نه‌یتوانیوه به‌های دینار به‌رز بكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ر كاتێك نووسراوی فه‌رمی بگاته ده‌ستیان، كار به سیستمه‌كه ده‌كه‌ن.