ئه‌مڕۆ له كرده‌یه‌كی تیرۆریستیی خۆكوژ له مزگه‌وتی شارێكی پاكستان، بووه‌ته هۆی كوژرانی 19 كه‌س و ده‌یانی تریش بریندار بوون، برینی هه‌ندێكیان زۆر سه‌خته.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسێكی پاكستانی، كرده تیرۆرستییه‌كه خۆكوژی بووه و مزگه‌وتێكی شاری پیشاوه‌ری باكوری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج، بووه‌ته هۆی كوژرانی 19 كه‌س و زیاتر له 70 كه‌سیش بریندارن، زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له پۆلیس و ئاسایشن.
كاتێك رووی داوه، ده‌یان كه‌س له‌ناو مزگه‌وته‌كه خه‌ریكی نوێژ بوون
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتوویه‌تی كرده‌ه تیرۆریستییه‌كه كاتێك رووی داوه، ده‌یان كه‌س له‌ناو مزگه‌وته‌كه خه‌ریكی نوێژ بوون. سیكاندار خان كه به‌رپرسێكی ناوچه‌كه‌یه گوتوویه‌تی، به‌شێكی زۆری مزگه‌وته‌كه داڕماوه و پێشبینی ده‌كرێ چه‌ندان كه‌س له ژێر دار و په‌ردووی ته‌قینه‌وه‌كه بن.
تا ئێسته هیچ لایه‌نێك كرده‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام وه‌ك باس ده‌كرێ گومان له تاڵیبانی پاكستان ده‌كرێ كرده‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت، چونكه له هه‌فته‌ی رابردوویشدا ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه رووی دا، ئه‌و رێكخراوه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.