كتێبێكی نوێی ئەبوبەكر شوانی چاپ كرا

:: PM:03:33:30/01/2023 ‌
كتێبێكی نوێی نووسەر و شاعیری ناسراوی كورد ئەبوبەكر شوانی چاپ كرا، ئەمجارەیان بە ڕێچكەیەكی جیاواز، بابەتەكانی كتێبەكەی هەڵبژاردووە، ئەویش هەوڵێكە بۆ كۆكردنەوە و فێربوونی قسەی خۆش بۆ كورد و عەرەبە.

ئەبوبەكر شوانی نووسەر، بە "وشە"ـی راگەیاند، كتێبی "رائحة التفاح درر لطائف و اضا‌وات" لە دوو بەرگی 317 لاپەڕەیی بە زمانی عەرەبی چاپ كرا و ئێستە لە كتێبخانەی كوردییە.

زیاتر گوتی، ئەو كتێبە چەندان بابەت لەخۆ دەگرێت كە پڕە لە قسەی خۆش و نەستەقی وێژەیی و ئەدەبی، لەگەڵ چەندان بابەتی هونەر و شیعری رەسەن، ئەوەیش بۆ پێشاندانی ڕازاوەیی ئەدەبی كوردییە و هەموو بابەتێكی خۆش لەخۆ دەگرێت، پیاوی عەرەب و كورد بەوانە ئاشنا دەكات.

باسی لەوەش كرد، خەرجی لە چاپدانی ئەو كتێبە لەلایەن پارێزەر سەفین یاسین لە ئەستۆ گیراوە، ئێستە خوێنەران لە كتێبخانەكاندا دەتوانن بەدەستی بهێنن.



وشە - رامیار جەواد