به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی جیهانی ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌ناو 180 وڵاتی دنیا له ساڵی 2022دا، عێراق به‌گه‌نده‌ڵترین وڵات به نمره‌ی 23
ناوی هاتووه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31 كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رێكخراوی شه‌فافییه‌تی جیهانی لیستی شه‌فافییه‌تی 180 وڵاتی دنیای بۆ ساڵی 2022 بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و لیسته، عێراق له پله‌ی حه‌وته‌مدا به گه‌نده‌ڵترین وڵات له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانیدا ناوی هاتووه.
به‌پێی لیسته‌كه، دانیمارك به‌وه‌ی كه‌مترین گه‌نده‌ڵی تێدا بێت، له 100%دا نمره‌ی 90ی وه‌رگرتووه، به‌دوایدا فینله‌ند و نیوزله‌ندا نمره‌ی 87یان وه‌رگرتووه. دواتر نه‌رویج نمره‌ی 84 و به‌دوایدا سه‌نگافووره و سوید نمره‌ی 83یان وه‌رگرتووه.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كه و ئه‌و لیسته‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌و 180 وڵاته‌ی ناویان هاتووه، عێراق ناوی له 157دا هاتووه كه به‌پێی نمره‌كان، نمره‌ی 23ی وه‌رگرتووه. واته به‌پێی گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كان، عێراق له پێش ئه‌ریتیریا، لیبیا، یه‌مه‌ن، سووریا و سۆماڵ هاتووه.
به‌پێی لیسته‌كه جیا لله عێراق، سۆمال، سووریا، باشووری سوودان، فه‌نزوێلا و یه‌مكه‌ن، به گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی دنیا و به‌پێی نمره‌كانیان، ناویان هاتووه.