بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەك، كەمپین و ماراسۆنی ئومێد بۆ پاڵپشتی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێر ئەنجام دەدرێت، ماوەی چەند ڕۆژێك بە چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەردەوام دەبێت.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، رێكخراوی ئەربیل_ماراسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی، هەستێ بە ئەنجامدانی كەمپین و هەڵمەتێكی فراوانی و وشیاركردنەوە و كۆكردنەوەی كۆمەك لە شاری هەولێر.
بە جێبەجێكردنی ئەم كەمپینە، رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن و لە چوارچێوەی پلانێكی درێژخایەن، ئامانجیەتی كە بەخشین و هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیی كۆمەڵایەتی، بكات بە كولتوور لەناو كۆمەڵگەكەمان و بەتایبەت لەناو چینی منداڵان و گەنجان، بۆیە كەمپینەكە زیاتر لەناو قوتابخانەكان ئەنجام دەدرێت.
ئامانجی سێیەم بریتییە لە هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی بەشێكی بچووك لە نەهامەتی و ئازارەكانی نەخۆشانی شێرپەنجە
وشیاركردنەوەی گەنجان و هاووڵاتییان لەبارەی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و دووركەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و گرنگیدان بە ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانە و بەردەوام، یەكێكی ترە لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم كەمپینە.
ئامانجی سێیەم بریتییە لە هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی بەشێكی بچووك لە نەهامەتی و ئازارەكانی نەخۆشانی شێرپەنجە و كەسوكاریان، لە رێی كۆكردنەوەی كۆمەك و پێشكەشكردنی بۆ دابینكردن و خزمەتكردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.
پاشان لە كۆتایی كەمپینەكە ولە رۆژی شەموو چواری ئادار لەسەر شەقامی كەركووك نزیك تابلۆ مۆل و لە كەرنەڤاڵێكی جەماوەری وئەنجامدانی ڕاكردنی ئومێد بەشداربووان ماوەی سێ كیلۆمەتر ڕادەكەن تا ناو نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر بۆ نیشاندانی پاڵپشتی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە.