له رێوڕه‌سمێكدا بڵاوكردنه‌وه و واژووكردنی كتێبی "نامه‌كانی ڤانكۆخ"ی هونه‌رمه‌ند حه‌مه هاشم ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی كانوونی دووه‌م، حه‌مه هاشم هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی پێنجشه‌م دووی شوبات، رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه و واژووكردنی كتێبی "نامه‌كانی ڤانكۆخ" له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئاشتی ڕێك ده‌خرێت.
هاوكات حه‌مه هاشم ئه‌وه‌شی گوت، رێوڕه‌سمه‌كه له سه‌عات 3:30 خووله‌ك تا سه‌عات حه‌وتی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، كتێبه نوێیه‌كه‌ی به خوێنه‌ران و ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه ده‌ناسێنێت، له‌گه‌ڵ واژووكردنی بۆ بەشداربووان.
حەمە هاشم نووسه‌ری كتێبه‌كانی "ڤانكوخ و رۆدان و هونه‌ری ئه‌بستراكت"ـه
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد حه‌مه هاشم جیا له‌وه‌ی زیاتر له 14 پێشانگه‌ی تایبه‌تی له كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه‌ته‌وه، هاوكات نووسه‌ری كتێبه‌كانی "ڤانكوخ و رۆدان و هونه‌ری ئه‌بستراكت"ـه.
حه‌مه هاشم توێژه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد، له‌سه‌ر یه‌كێك له كتێبه‌كانی به‌ناوی "ڕۆدان" له ئیتاڵیا، مه‌دالیایه‌كی زێڕینی پێ به‌خشرا كه له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی "ڕۆدان"ـه‌وه بووه. كتێبه‌كه له‌سه‌ر ئۆگست ڕۆدانه كه هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رتاشی ناوداری فڕه‌نسییه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا ناوبانگه‌كه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه.