نێرده‌ی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له دژی وڵاته‌كه‌ی، ململانێكه فراوانتر ده‌كات و ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ كه دواتر ئه‌مه‌ریكا خۆی ئاكامه‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نێرده‌ی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بكاته‌وه هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه بهاوێژێ و بیه‌وێ هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئێران، به‌هۆیه‌وه جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێت و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ته‌واوی ده‌گرێته‌وه.
نێره‌كه‌ی ئێران بۆ رۆژنامه‌ی "نیوزویك" گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاا هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌ی نا، واته ده‌ستی به جه‌نگ كردووه، به‌ڵام ئێسته ئێران ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه له‌لایه‌م ئه‌مه‌ریكاوه به دوور ده‌زانێت.
روونی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر دواتر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ریسكه‌ی كرد و جه‌نگی هه‌ڵگیرساند، ئه‌وكات خۆی له ئاكامه‌كانی به‌رپرسیار ده‌بێت، چونكه ئه‌و ململانێیه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و ته‌واوی دنیا ده‌بێت. هاوكات ئێران ده‌توانێ پارێزگاری له ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كه رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به ناوه‌كه‌ی نه‌كردووه، رای گه‌یاندووه كه هیچ هێزێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی، به‌شداری له لێدانه‌كانی ئێران نه‌كردووه، ئێسته ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كات.
دوو رۆژ به‌رله ئێسته له‌ڕێی درۆنه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر كارگه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئێران له ئیسفه‌هان و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێ ئیسرائیل له پشتی ئه‌و جۆره هێرشانه بێت، چونكه ساڵی رابردووش به‌هۆی هێرشێك زیان به بنكه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز له ئیسفه‌هان گه‌یشت و زیانی به سانتریفووژه‌كان گه‌یاند، ئه‌وكات ئێران ئیسرائیلی به به‌رپرسیار له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد.