شاره‌زایان و په‌رله‌مانتاران باس له‌وه ده‌كه‌ن، كاتێك هه‌رێم و به‌غدا لێكنزیكبوونه‌وه له نێوانیان رووی دا و ئاسۆیه‌ك هه‌بوو بۆ باشبوونی پێوه‌ندییه‌كان و كۆتاهێنان به گرفته‌كان، دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی بڕیاری دژی هه‌رێم دا.
دڵشاد نامیق ماسته‌ر له پێوه‌ندییه‌كان و مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، دادگای فیدراڵی بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری نییه به‌م پێكهاته‌ی ئێسته‌یه‌وه، ئه‌م پێكهاته‌ی سه‌رپێچی ده‌ستووری ساڵی 2005ی عێراقه، ئه‌و ههموارهشی له یاساكه كراوه پێشتر، ئه‌وه‌ش پێشێلكاری ده‌ستووره، له‌به‌رئه‌وه دادگای ده‌ستوور ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌بێت بتوانێت سكاڵای له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ به‌م پێكهاته‌یه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ته‌واوی بڕیاره‌كانیش ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ش هه‌یه له رابردوودا ده‌ریكردووه دژی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیارانه‌ی له رابردوو دراون له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه له دوای ساڵی 2014 و 2015، جۆرێك له به‌كارهێنانی تێدایه، به‌تایبه‌ت له دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك كارتێكی فشار دادگاكه دژی هه‌رێم به‌كار ده‌هێنرێت له‌لایه‌ن هێزه باڵاده‌سته‌كانی عێراق بۆ ته‌سفیه‌ی حیساب له‌گه‌ڵ هه‌رێم، بینرا دوای ده‌رچوونی موقته‌دا سه‌در وه‌ك هێزی یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشوو، دادگاكه دژی ئه‌ویش بڕیاری ده‌ركرد، دادگای فیدراڵی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له رووی ده‌ستوور و واقیعی سیاسی له ژێر پرسیاردایه.
به‌گوته‌ی دڵشاد نامیق، به‌شێك له بڕیاره خراپه‌كانی دادگای فیدراڵی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی تێدایه و سیفه‌تی كارگێڕی و ئیداری تێدایه و له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دادگاكه نییه، بۆ نموونه پرسی مووچه پێوه‌ندیداره به دارایی نه‌ك دادگا، ئه‌گه‌ر بابه‌تێك له چوارچێوه‌ی داوده‌زگاكان بێت، ئاساییه دادگا قسه بكات، به‌ڵام ئیداره و دارایی نابێت، خۆبچووككردنهوهی دادگای فیدراڵی له‌ڕووی ده‌سه‌ڵات و هاتنه خواره‌وه‌ی بۆ بابه‌ته ئیدارییه‌كان، جۆرێكه له ده‌ستوه‌ردان له كاره‌كان كه هیچ پێوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نییه، زیاده‌ڕه‌وی له بڕیاره‌كانی ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم ده‌ریكرد، چونكه ده‌ستوور رێی داوه به‌وه‌ی هه‌رێم په‌رله‌مانی هه‌بێت و په‌رله‌مانه‌كه‌ش یاسا ده‌ربكات، بڕیاره‌كه‌ش بۆ نه‌ناردنی پاره بۆ هه‌رێم، هیچ پێوه‌ندی به دادگا نییه، كاره‌كه پێوه‌سته به حكوومه‌ت و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی ڕۆحی ده‌ستووری عێراق و بنه‌ماكانی سیستمی فیدراڵییه كه هه‌موو هێز و پێكهاته‌كانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون.
به هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستبه‌رداری ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی نابێت
ئه‌و ده‌ڵێ، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستبه‌رداری ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی نابێت، هه‌موو ڕێیه‌كیش له داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر و ملكه‌چی هیچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی حكوومه‌تی فیدراڵی نابێت كه ده‌یه‌وێ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل بكات، چونكه له‌م پێناوه‌دا قوربانییه‌كی زۆرمان داوه.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه به پێویستی ده‌زانێت دادگای فیدراڵی به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاسایی و ده‌ستووری نییه، ھه‌روه‌ھا پێویسته حكوومه‌تی عێراقی پابه‌ند نه‌بێ به‌و بڕیاره و به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات، له پێناو دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، هه‌نگاو بۆ رێككه‌وتن و ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نرابوون، به‌ڵام دادگای فیدراڵی وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی، هات و بڕیارێكی له‌و جۆره‌ی دا كه ببێته به‌ربه‌ست له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت، ئه‌و جۆره بڕیارانه‌ش گوماناوین و پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ له كات و ساتێكی له‌و جۆره‌دا ئه‌و بڕیاره درا.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، دادگای فیدراڵی زیاده‌ڕۆیی له كار و بڕیاره‌كانی ده‌كات، ئه‌مه نابێته كێشه بۆ هه‌رێم، چونكه حكوومه‌ت كار و به‌رنامه و پلانی هه‌یه، به‌ڵام بۆ پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌ت گرفته، پێشتریش دادگای فیدراڵی بڕیاری دژی هه‌رێم داوه و ئه‌وه‌ی ئه‌و دادگایه ده‌یكات، هه‌ر هه‌مان كار و بڕیاری رژێمه‌كانی پێشووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی