كەشناسی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات و رای دەگەیەنێت، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكان، هەندێك جار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی شوبات، كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕپچڕ و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان، رێژەی دابارینەكە لە كاتەكانی شەودا زیاتر دەبێت و هەندێك جار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
كەشناسی بۆ سبەی پێشبینی كردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكان، هەندێك جار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی سارد، پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.
ئەوەیش باس كراوە، بەفربارین لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و سەنتەری شارۆكە و شارەدێكانی ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شاری دهۆك و سلێمانی، ئەگەری بەفرێكی كەمی هەیە بە تێكەڵی لەگەڵ باران.
پێشبینی بۆ كەشناسی بۆ سبەی بەم شێوەیەیە كە بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: نۆ پلەی سیلیزی
سلێمانی: حەوت پلەی سیلیزی
دهۆك: هەشت پلەی سیلیزی
كەركووك: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: نۆ پلەی سیلیزی
زاخۆ: حەوت پلەی سیلیزی
سۆران: دوو پلەی سیلیزی
گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی