به‌های دینار هه‌ر به نزمی ماوه‌ته‌وه، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار، به‌ڵام ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت، "جێگیركردنی دۆلار به 130 هه‌زار دینار، ده‌نگۆیه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراوه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی شوبات، دکتۆر نه‌رمین مه‌عرووف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه 100 دۆلار به 130 هه‌زار دینار جێگیر بكرێ.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له په‌رله‌مانی عێراق، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه له بودجه‌ی 2023ی عێراقدا، 100 دۆلار به 130 هه‌زار جێگیر بكرێ.
بڕیاره شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق و بانكی ناوه‌ندی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌و دۆخه‌ی دروست بووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن
نه‌رمین مه‌عرووف ره‌تی ده‌كاته‌وه به فه‌رمی راگه‌یه‌نرابێت، به‌ڵام گوتی، "به فه‌رمی له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه ئه‌مه باس نه‌كراوه، ته‌نیا ده‌نگۆیه‌كی به‌هێزه".
ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ی عێراق كاره‌كانی ته‌واو نه‌بووه، به‌گوته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێ.
له ساڵی 2020 له بودجه‌ی ئه‌و ساڵه نرخی 100 دۆلار له 118 هه‌زاره‌وه كرا به 147 هه‌زار دینار، به‌ڵام ئێسته بانكی ناوه‌ندی دۆلار به نرخی خۆی ده‌فرۆشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نرخی دۆلار تووشی هه‌ڵاوسان بووه، 100 دۆلار بۆ ئه‌مڕۆ به 168 هه‌زار و 750 دیناره.
نرخی دراوه‌كان له عێراق ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك رێكار و بڕیاری ئه‌مه‌ریكاوه، به‌های دینار گه‌یشتووه به نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، ئه‌وه‌یش به‌هۆی دۆلار له عێراقه‌وه به‌قاچاخ هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌كرا، له ناوخۆیش دۆلار سپی ده‌كرایه‌وه.
بڕیاره شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق و بانكی ناوه‌ندی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌و دۆخه‌ی دروست بووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
له ماوه‌ی رابردوودا محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا غالب پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له پۆسته‌كه‌ی لابرد و عه‌لی عه‌لاقی له شوێنی دانا.