یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دروستكردنی شوكۆڵاته له سه‌رانسه‌ری دنیا كه به‌رهه‌مه‌كانی له هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بیدا خراونه‌ته بازاڕه‌وه، وێنه‌ی نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بڵاو كرده‌وه.
كۆمپانیای
ritter sport، وێنه‌ی شوكۆڵاته‌كه‌ی له په‌یجی فه‌رمی خۆیه‌وه بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه بریتییه له شوكۆڵاته‌یه‌كی دروستكراو له قاچی كولله، ئه‌میش مشتومڕێكی زۆری لای فۆڵۆوه‌رسانی په‌یجی كۆمپانیاكه دروست كردووه.
ژماره‌یه‌كی زۆری فۆڵۆوه‌رسه‌كان كۆمێنتیان له پۆسته‌كه كرد، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی و ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه كه خۆیان به‌دوور ده‌گرن له كڕینی ئه‌م شوكۆڵاته‌یه، هه‌ندێكیشیان به ته‌واوه‌تی بایكۆتی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌یان كرد.
ئه‌م كۆمپانیایه‌ی دروستكردنی شوكۆڵاته، پێشتر هه‌ندێك به‌رهه‌می تری خستووه‌ته بازاڕ كه ساخته بوون
له به‌رانبه‌ردا ماڵپه‌ڕی "لاپشا" لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا، ڕه‌نگه ئه‌م هه‌واڵه بڵاوكراوه‌یه‌وه ڕاسته‌قینه بێت، ئه‌و ڕێكلامه‌ی به‌سته‌وه به به‌شێك له‌و هه‌واڵانه‌ی ئاژانسه‌كانی ئه‌وروپا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌ستی كردووه به فراوانكردنی به‌كارهێنانی مێرووه‌كان له دروستكردنی خۆراكدا، وه‌ك جاڵجاڵۆكه‌ی براونی، كولله، كرمی زه‌رد و ئه‌و كرمانه‌ی تووشی گامێش ده‌بن، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له دروستكردنی شوكۆڵاته‌كه به‌كار هاتبن.
ئه‌م پێگه‌یه ئه‌وه‌شی پشتڕاست كرده‌وه، ئه‌م كۆمپانیایه‌ی دروستكردنی شوكۆڵاته، پێشتر هه‌ندێك به‌رهه‌می تری خستووه‌ته بازاڕ كه ساخته بوون، وه‌ك شوكۆڵاته له‌گه‌ڵ ترشیاتی خه‌یار یان خه‌رده‌ل یان بیره .
هه‌ندێك له فۆڵۆوه‌رسه‌كان ئاگاداری ئه‌و پۆسته‌ی پێشتری ئه‌م كۆمپانیایه بوون، به شتێكی كۆمیدیا سه‌یریان ده‌كرد و داوایان له فۆڵۆوه‌رسه‌كانی تر كرد كه ئه‌م زانیارییانه به رژدی وه‌رنه‌گرن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ڕێكلامی ئه‌م شوكۆڵاته‌یه ته‌نیا بۆ گاڵته‌كردن نییه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه زیاتر له جارێك له‌گه‌ڵ خوازیارانی به‌رهه‌مه‌كانیان ئه‌م شێوازه‌یان پێڕه‌و كردووه.