په‌شێویی موودهرهێنان یه‌كێكه له حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كان، به نه‌خۆشیی ڕاكێشانی موو یان قژ ناسراوه(trik-o-til-o-MAY-nee-uh)، كاتێك تووشی كه‌سێك ده‌بێت كه له حاڵه‌تی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر و فشار یان بێزاری، یاخۆ هه‌ستكردن به ته‌نیایی یان ماندوویه‌تیدا بێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
مایۆ كلینیك" زۆرجار هه‌سته نه‌رێنییه‌كان بۆ كه‌سی تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه وای لێ ده‌كات، هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات كاتێك قژی یان مووی جه‌سته‌ی ده‌رده‌هێنێت و هه‌ست به‌وه ده‌كات له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی ڕزگاری بووه، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ته‌واوی ئاسووده ده‌بێت و هه‌ستێكی ئه‌رێنیی پێ ده‌به‌خشێت.
ئه‌م حاڵەتە له كاتی فشاری ده‌روونیدا زیاتر به‌دیار ده‌كه‌وێت
دكتۆر هێمن فاتیح حه‌مه‌كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی، به "وشه"ی گوت، كه‌سی تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه، بۆ ماوه‌یه‌كی دریژخایه‌ن مووه‌كانی ده‌رده‌هێنێت و ئه‌م كاره‌ش شوێنه‌واری ڕووتانه‌وه به‌جێ ده‌هێڵێت، پهشێوییهكه زیاتر به ده‌رهێنانی قژ تووشی كه‌سه‌كه ده‌بێت، له هه‌ندێك كه‌سی تریش ده‌گونجێت له‌هه‌ر شوێنێكی تری جه‌سته‌یان ئه‌م كاره بكه‌ن، له كاتی فشاری ده‌روونیدا زیاتر به‌دیار ده‌كه‌وێت .
دكتۆر هێمن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، زۆربه‌ی كه‌سانی تووشبوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن شوێنه‌واری ڕووتانهوهكهیان بشارنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م په‌شێوییه نزیكه‌ی 1%ی دانیشتووان تووشی ده‌بن، ده‌كرێت له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ڕوو بدات، به‌ڵام تووشبووانی ڕه‌گه‌زی مێ زیاتره.
ئه‌وه‌شی گوت، زۆربه‌ی جار كه‌سی تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه، مووه‌كه ده‌خاته ده‌می یان قووتی ده‌دات، له گه‌ده‌یدا كۆ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته تۆپه‌ڵ.