زیاتر له سێ مانگه به‌بێ هیچ هۆكارێكی حكوومی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پشكی یه‌كێتی، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌بووه، له كاتێكدا حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌تن به پرسی خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و كاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتییان و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاره‌كان.
گرفته سیاسییه‌كان هیچ پێوه‌ندییان به شێواز و كاری حكوومه‌ت نییه، بۆیه قوباد و تیمی یه‌كێتی به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان و حزبه‌كه‌یانه‌وه، نایانه‌وێ به‌شداری بكه‌ن له‌و بڕیار و پرسانه‌ی كه حكوومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان ده‌یدات و كێشه سیاسییه‌كانی بۆ ناو كاری حكوومه‌ت گواستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵك گومانیان له‌وه هه‌یه یه‌كێتی خۆی مه‌به‌سته نه‌ك خه‌ڵك.
ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی میله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ساڵێك له رۆژی دامه‌زراندنی كابینه‌كه‌ی به ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كان و به ئامار و داتا، باسی خزمه‌تكردن و خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌كان كردووه، ئه‌وه‌ی پێوه‌ست بێت به هاووڵاتییانه‌وه، هه‌موو وه‌زیره‌كان هی هه‌ر لایه‌نێك خۆیان باسیان كردووه، كه‌وابوو كۆبوونه‌وه‌كانی حكوومه‌ت و كاری حكوومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كانن و نابێت تێكه‌ڵ به‌كاری حكوومه‌ت بكرێن.
هه‌روه‌ها گوتی، حكوومه‌ت كه كۆده‌بێته‌وه و باس له كاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتییان و خزمه‌تگوزاری و كاری هاووڵاتییان ده‌كات، به‌شدارینه‌كردنی هه‌ر لایه‌نێك به‌هۆكاری سیاسی و به‌ستنه‌وه‌ی كاری حكوومه‌ت به حزبه‌وه باش نییه و ئه‌وه‌ی به‌شداری ناكات له كۆبوونه‌وه‌كان، خۆی به لێپرسراو نازانێت و خۆی به به‌شێك له كاره‌كانی حكوومه‌ت نازانێت و به‌رژه‌وه‌ندیی تری پێش خستووه.
عه‌لی ئه‌نوه‌ر چالاكی سیاسی له سلێمانی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، له ته‌واوی دنیادا بگه‌ڕێیت نموونه‌یه‌ك نادۆزیته‌وه هاوشێوه‌ی كوتله‌ی وه‌زاری یه‌كێتی له ناو حكوومه‌تدا به‌و شێوه هه‌رزه‌ییه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، هه‌موو كه‌سێك ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانێت كه كاتێك پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دێته ئاراوه، حزبه‌كان دانوستاندن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تێمێكی خه‌مخۆر و به‌هێز له‌ڕووی توانای به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌ركه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ڕۆڵی كارایان هه‌بێت له پێكهاته‌ی حكوومه‌تدا تا بتوانن وێنایه‌كی جوانی ئامانجه حزبییه‌كانیان له ناو حكوومه‌تدا پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ن.
له دوای هه‌شتی ته‌مووزیشه‌وه خۆی و بافڵ تاڵه‌بانی برای، بڕیارده‌ری بێ ڕكابه‌ری ناو حزبه‌كه‌ی خۆیانن
ئه‌و گوتی، یه‌كێتی و سه‌رۆكی تیمی حكوومه‌تیان كه كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانییه و له دوای هه‌شتی ته‌مووزیشه‌وه خۆی و بافڵ تاڵه‌بانی برای، بڕیارده‌ری بێ ڕكابه‌ری ناو حزبه‌كه‌ی خۆیانن، له جێی داواكاری خزمه‌تگوزاری و باشكردنی ڕه‌وشی خه‌ڵك، به‌داخه‌وه له‌جێی ئه‌وه دێن و هه‌موو ئامانج و مه‌رامی كاركردنی خۆیان له په‌كخستنی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌ت و تێكدانی ئارامی كوردستاندا كۆ كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت داواكارییه‌كی ناڕه‌وای وه‌ك داخستنی دۆسیه‌ی تیرۆری هاوكار جاف، هه‌ڵوێست و بایكۆتهكانیان جێی سه‌رسوڕمان نییه، به‌ڵكو له مێژه ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه كه كوڕانی تاڵه‌بانی هه‌موو ئامانجیان بووه به تێكدانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد له به‌غدا و هه‌رێم، ته‌نانه‌ت ناوخۆی یه‌كێتیش، بۆیه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و داڕمانی خۆیان و یه‌كێتی هه‌نگاو ده‌نێن و دیسان به به‌شداری نه‌كردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وێنه شێواو و بێسهروبهرییهكهی خۆیان گه‌وره‌تر كرده‌وه.
هه‌ورامان جه‌لیل مامۆستایه‌كه و 'ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئێمه باس له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بكه‌ین، ده‌بێت هه‌موو بواره‌كان به یه‌كتر ببه‌ستینه‌وه، بۆ نموونه مامۆستا هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابییه‌كانی، هه‌رچی سوودی هه‌بێت ده‌یكات، چه‌ندان نیگه‌رانی هه‌بن له سه‌ره‌وه، به‌ڵام مامۆستا له ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی لانادات و ئه‌وه ده‌كات كه خزمه‌ته به قوتابییه‌كان و گرفته‌كانی تر، بۆ شوێنی خۆیان و له كاتی خۆیاندا باس ده‌كرێن، به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت هیچ كات پێشی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی نه‌كه‌وێت، یه‌كێتیش ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێش به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بخات.
هه‌رچه‌نده یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا نیوه‌ی كورسییه‌كانی پارتی نه‌هێناوه، به‌ڵام پارتی وه‌ك براوه و حزبی یه‌كه‌م له كوردستان، حیسابی مێژوو و خه‌باتی بۆ ئه‌و حزبه كرد و چه‌ندان پۆستی گرنگی دایه ئه‌و حزبه كه له ناویاندا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌یه، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی تر.
وشه/ تایبه‌ت