رێوشوێن و به‌ربه‌سته‌كانی بانكی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا كه به‌سه‌ر عێراقی سه‌پاند، نه‌یتوانی كۆتایی به هه‌نارده‌كردنی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران بهێنێت، جارێكی تر بانكی رافیده‌ینی عێراق به ملیۆنان دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه و ئه‌و بڕه زه‌به‌لاحه‌ی دۆلار ڕاده‌ستی لقه‌كانی بانكه‌كه ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانك و بازرگانانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه بێ سڵكردنه‌وه و شاراوه‌یی دۆلار به فه‌رمی له ڕێی وشكایی و ئاسمانییه‌وه به ملیۆنان بۆ ئێران ده‌گوێزرێته‌وه.
شاره‌زایان و چاودێران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و مه‌رج و ڕێوشوێنانه‌ی بانكی یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا كه به‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراقی سه‌پاند له ماوه‌ی ڕابردووه، بووه‌ته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران، به‌لام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه به ته‌واوی ئه‌و دیارده‌یه بنه‌بڕ بكات و كۆتایی پێ بهێنێت، چونكه به‌شێوه‌ی فه‌رمی و به قاچاغ ڕۆژانه ملیۆنان دۆلار له عێراقه‌وه ده‌گاته ئێران و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێن، هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ر عێراقی سه‌پاندووه كه پاره‌ی ئه‌و گاز و كاره‌بایه‌ی كه به عێراقی ده‌فرۆشێت، به دۆلار بۆی ڕه‌وانه بكرێت، به‌غدایش به‌هۆی پێویستی زۆری به گاز و كاره‌باوه چاره‌یه‌كی تری نییه، جیا له ڕازیبوون به‌و مه‌رجه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، بۆیه پاره‌ی گاز و كاره‌با به فه‌رمی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به دۆلار حه‌واله‌ی تاران و حكوومه‌تی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ده‌كرێت.
به گوێره‌ی
زانیارییه‌كان قه‌باره‌ی ئه‌و دۆلاره‌ی كه ڕۆژانه ده‌درێت به بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كانی تر كه مامه‌ڵه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن، ده‌گاته زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، واته بانك و بازرگان و كۆمپانیاكان كه كاڵا له ئێرانه‌وه هاورده ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌می ئه‌و مامه‌ڵانه به دۆلار ده‌كرێ و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و 100 ملیۆن دۆلاره ڕۆژانه ده‌گاته ئێران و له ناوخۆی عێراق بوونی نامێنێت، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆكارێك كه به‌رده‌وام نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر و زۆرتر بكات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی ڕه‌های ئه‌و دۆلاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌یخاته بازاڕه‌وه بۆ ئێران ده‌ڕوات، به‌رده‌وام بڕی دۆلار له عێراق كه‌متر و كه‌متر ده‌بێته‌وه، بۆ دروستنه‌بوونی ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری، ئه‌مه‌ریكا دۆلاری زیاتر و زیاتر ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كات، بانكی ناوه‌ندیش به‌رده‌وام دۆلارێك به هه‌زار و 450 دیناری عێراقی ده‌فرۆشێت، به‌ڵام له بازاڕ نرخی هه‌ر دۆلارێك ده‌گاته هه‌زار و 650 دیناری عێراقی، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه له‌بری ئه‌وه‌ی 100 دۆلار به 145 هه‌زار دینار بێت، نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 165 هه‌زار دیناری عێراقی.
بانكی یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا داهاتی نه‌وتی عێراق لای خۆیه‌وه تۆمار ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیش سه‌رپه‌رشتی چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وتی عێراق ده‌كات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكاوه به دۆلار ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێته‌وه و بانكی ناوه‌ندی به‌سه‌ر بانكه حكوومی و تایبه‌ته‌كان دابه‌شی ده‌كات و ده‌یفرۆشێته‌وه، لێره‌وه كێشه و گرفته گه‌وره‌كه دروست ده‌بێت، چونكه بانكه‌كان و كڕیارانی دۆلار له بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه، پابه‌ندی ئه‌و ڕێسا و ڕێنماییانه نابن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن و دۆلار بۆ تاران حه‌واله ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی نیگه‌ران بێت، چونكه ئێسته ئێران عێراقی كردووه‌ته سه‌كۆی خۆ ڕزگاركردن له سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانه‌وه، هاوكات ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ تاران بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نده‌ڵی، چونكه تاران پێویستی به دۆلاره، بۆیه له ژێر هه‌ر ناوێكه‌وه دۆلار له عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئێران بكرێت، تاران گوێ به‌وه نادات، كه ئه‌و ناو و هۆكاره‌ی كه پاره‌كه‌ی پێ ڕه‌وانه‌كراوه، تا ڕاسته‌قینه‌یه، یان په‌رده‌پۆشكردنی پاره‌ی دزراو و گه‌نده‌ڵییه كه به بیانووی تره‌وه سپی ده‌كرێنه‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشتر حكوومه‌تی كازمی و ئێسته‌یش حكوومه‌تی سوودانی دووپاتیان له پابه‌ندبوون به ڕێوشوێنه‌كانی بانكی یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا كردووه، به‌ڵێنایان داوه كه سه‌رجه‌م ڕێنمایی و ڕێساكان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نه‌یانتوانیوه به‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه زاڵ بن، به‌وهۆیه‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر له به‌غدا نیگه‌ران ده‌بێت و مه‌رج و ڕێنمایی و بڕیاری قورس‌تر به‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌پێنێت.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌توانی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و دیارده‌یش بوونی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانه له عێراق، كه بۆ ڕزگاركردنی ئێران له سزا و گه‌مارۆكان، بانك و نووسینگه و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی تایبه‌ت به‌خۆیان داناوه و له به‌رانبه‌ر هه‌ر بڕیار و ڕێوشوێنێكی حكوومه‌تی عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه و پێشێلی ده‌كه‌ن، كه بیه‌وێ ڕێگری له هه‌نارده‌كردنی دۆلار بۆ ئێران بكات.