كاریگەری خواردنی هیڵكە لەسەر دڵ چییە؟

:: PM:09:19:01/02/2023 ‌

نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن زیاترین هۆكاری مردنن لە دنیا، ئەو حاڵەتانەش پێوەستن بە زیادبوونی رێژەی كۆلیسترۆڵ، كە پێوەندی بە خۆراكی مرۆڤەوە هەیە، هێلكە خۆراكێكی رۆژانە مرۆڤە و توێژینەوەكانی باسی سوودەكانی دەكەن، هەیە باسی زیانی بۆ دڵ دەكات، بەوەی چەوری تیادایە و كۆلیسترۆڵ بەرز دەكاتەوە، بەڵام راستییەكە چییە؟

دەستەی نیشتمانیی خزمەتگوزاری تەندروستی لە بەریتانیا ئاماژە دەكات، بەڵگەی بەهێز هەیە بەوەی بەرزیی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن مەترسی رەقبوون و تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكان و دڵەنۆرە و سەكتەی مێشك زیاتر دەكات، چونكە چەورییە زیانبەخشەكان لەناو لوولەكانی خوێن دەنیشن، بۆیە رێنوێ دەدرێت بە كەمكردنەوەی چەوری لە خۆراك و زیادكردنی خواردنی سەوزە و میوە.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنی هەفتانەی یەك بۆ سێ هێلكە، مرۆڤ لە نەخۆشییەكانی دڵ و رەقبوونی خوێنبەرەكان دەپارێزێت، كاتێك تاقیكردنەوەی لەسەر زیاتر لە سێ هەزار كەسی پێگەیشتوو كرا، دەركەوت ئەوانەی بەو شێوەیە هێلكەیان خواردووە، بە رێژەی 60% كەمتر تووشی ئەو نەخۆشیانە بوونە. 

لە ئەنجامی توێژینەوەكە دەركەوت كە ئەوانەی هەفتانە یەك بۆ سێ هێلكەیان خواردووە، بە رێژەی 60% كەمتر مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن هەبووە، ئەوانەشی چوار بۆ حەوت هێلكەیان خواردووە، رێژەی مەترسییەكە 75% كەمتر بووە، بۆیە توێژەران گەیشتنە ئەو بۆچوونەی خواردنی هەفتانەی یەك بۆ سێ هێلكە باشترینە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل