زانایان جۆره بوونه‌وه‌رێكی ده‌ریایی نوێیان دۆزییه‌وه كه شێوه‌یه‌كی ترسناكی هه‌یه و كه‌مێك له تیمساح ده‌چێت، له كه‌ناراوه‌كانی جوراسیك كۆوست Jurassic Coast ڕاویان كردووه.
درێژیی ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌ریاییه دوو مه‌تره و له‌لایه‌ن ڕاوكه‌ره ده‌ریاییه‌كانه‌وه، دوای زنجیره‌ك بوومه‌له‌رزه له كه‌نار ده‌ریاكه دۆزیویانه‌ته‌وه. ئه‌م بوونه‌وه‌ره ترسناكه ناویان لێ ناوه "
تیمساحی چارمۆوس".
ئه‌م بوونه‌وه‌ره به جۆرێك له خێزان و نه‌وه‌ی تیمساحی مۆدێرن داده‌نرێت
هه‌روه‌ها ئه‌م بوونه‌وه‌ره سه‌ربه كۆمه‌ڵه‌ی "تلاتۆسوچیان"ی ده‌ریاییه، به جۆرێك له خێزان و نه‌وه‌ی تیمساحی مۆدێرن داده‌نرێت، پێده‌چێت ئه‌م جۆره گیانه‌وه‌ره ده‌ریاییه له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می داینه‌سۆره‌كانه‌وه هه‌بووبێت.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، پۆڵ ده‌یڤسی شاره‌زای بواری جیۆلۆجی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تیمساحه جیا ده‌كاته‌وه، ماسولكه گه‌وره‌كانی شه‌ویلگه‌یه‌تی، ئه‌میش وایكردووه بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی بوێرانه ئه‌و بوونه‌وه‌رانه بگرێت كه له‌ناو ئاودا ده‌ژین.
ده‌كرێت تیمساحی چارمۆوس وه‌ك گیانه‌وه‌رێكی ده‌ریایی به شه‌ویلگه‌داره‌كان داده‌نرێت، ئه‌گه‌رێكی زۆر ھه‌یه بربڕه‌ی شه‌ویلگه‌ی، سه‌رچاوه‌كه‌ی له سه‌رده‌می (سیلۆری)دا په‌ره‌ی سه‌ندبێت و بۆ یه‌كه‌مین جار له جۆره ماسی (پلاكۆدێرم - Placoderm) دا ده‌ركه‌وتبێت كه دواتر له سه‌رده‌می (دیڤۆنی) زیاتر هه‌مه‌جۆریی به‌خۆیه‌وه بینییه‌وه.