هه‌ر ئۆتۆمبێلێك به جیا كاتی گۆڕینی هایدرۆلیكی بۆ دانراوه كه له نێوان 60 هه‌زار بۆ 75 هه‌زار كیلۆمه‌تردایه، هه‌ندێكیش بۆ 100 هه‌زار كیلۆمه‌تر زیاد ده‌بێت، به‌ڵام شاره‌زایه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی باو ده‌خاته روو كه زۆرجار له كاتی گۆڕینی هایدرۆلیكدا ئه‌نجام ده‌درێت.
مام فایه‌ق شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، هه‌ڵه‌یه‌كی باو هه‌یه له كاتی گۆڕینی هایدرۆلیك كه زۆرمان به‌بێ ئاگایی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌ویش نه‌زانینی گۆڕینی هایدرۆلیكه به ئامێر و بێ ئامێر، به‌گشتی پێویسته بزانین ده‌بێ كام جۆری هایدرۆلیك به ئامێر بگۆڕێت و كامیانیش به‌بێ ئامێر بگۆڕێت، مه‌به‌ستمان ئامێری گۆڕینی هایدرۆیك "Automatic Transmission Cleaning Machine"ـه كه ئامێرێكه به‌سووده و گرنگییه‌كی زۆریشی هه‌یه.
کاتێک هایدرۆلیکی گێڕ دەگۆڕی دەبێ زۆر وریای ئەم حاڵەتە بیت
پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد پێویسته چ جۆره هایدرۆلیكێك به‌م ئامێره بگۆڕێت؟ له وه‌ڵامدا گوتی، ئێمه كه باسی هایدرۆلیك ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان هایدرۆلیكی گێڕه، بۆیه ئه‌گه‌ر هایدرۆلیكه به‌كارهێنراوه‌كه نه‌سووتابێت و كاتی به‌سه‌رچوونی زۆر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ نه‌بێت، ئه‌وا باشه به ئامێره‌كه بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هایدرۆلیكه‌كه زۆری له‌سه‌ر رۆیشتبوو یان خه‌ست بووبوو، یان ڕه‌ش بوو و سووتابوو، ئه‌وا به‌و ئامێره مه‌یگۆڕن، چونكه له‌بری سوود زیانتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر كاتی گۆڕینی هایدرۆلیكی گێڕ هاتبوو، ئه‌وا باشتره له لای كه‌سێكی شاره‌زا بیگۆڕیت، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به گێڕه‌كه‌ت نه‌گات، وه‌ك گوتمان، خۆی ئامێره‌كه زۆر به‌سووده بۆ هایدرۆلیكێك كه نه‌سووتابێ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌ی گێڕت بۆ دروست ده‌كات، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنراوه كه 70%ی ئۆتۆمبێله‌كان كێشه‌یان بۆ دروست بووه، بۆیه وریابه.