سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهیی عێراق ئه‌مڕۆ رایان گه‌یاند، له چه‌ند پارێزگایه‌كدا نۆ تیرۆریست گرتووه كه پێشتر داواكراو بوون، سه‌رچاوه‌كان به "مه‌ترسیدار" ناویان ده‌به‌ن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشم دووی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و به هاوئاهه‌نگی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا، فرقه‌ی حه‌وت و هه‌شت و 16 و 16، له به‌غدا و ئه‌نبار، كه‌ركووك، سامه‌ڕا و نه‌ینه‌وا، توانیویانه حه‌وت تیرۆریستی داواكراو بگرن.
به ماده‌ی "چواری تیرۆر" له‌لایه‌ن دادگاوه داوا كرابوون
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و تیرۆریستانه به ماده‌ی "چواری تیرۆر" له‌لایه‌ن دادگاوه داوا كرابوون له شارۆكه‌ی هیت و مووسڵ و سامه‌ڕا و كه‌ركووك دۆره. ئه‌و تیرۆریستانه راده‌ستی لایه‌نی پێوه‌ندیدار كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.
له به‌یاننامه‌یه‌كی تریشدا و هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رای گه‌یاندووه، مه‌فره‌زه‌كانی هابه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی، له چالاكییه‌كدا توانیان دوو تیرۆریست بگرن كه ئه‌وانیش له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوون.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه گرتنی ئه‌و دوو تیرۆریسته له تكریت بووه و فه‌رمانی گرتنیان به‌پێی ماده‌ی "یه‌ك و چواری تیرۆر" بۆ ده‌رچووبوو، ئه‌وانیش راده‌ستی لایه‌نی پێوه‌ندیدار كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.