كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكیی تایبه‌ت به دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان "درۆن" بۆ چاودێریكردنی سه‌ربازی، رای گه‌یاندووه كه ئاماده‌یی هه‌یه دوو درۆن به‌رانبه‌ر به "یه‌ك دۆلار" بداته ئۆكراینا، ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیی پێ بدات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای "جه‌نه‌راڵ ئه‌تۆمێكس ئیرونۆتیكاڵ سیستمز" كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه، گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ره‌زامه‌ندیی پێ بدات، ئاماده‌یه دوو درۆن بداته سوپای ئۆكراینا، ته‌نیا به‌رانبه‌ر به "یه‌ك دۆلار".
كۆمپانیاكه زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌و دوو درۆنه‌ی كه نیازی هه‌یه بیداته ئۆكراینا، له جۆری "گرای ئیگڵ" و "رێبه‌ر"ن. ئه‌و جۆره درۆنانه سوپای ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕ و جه‌نگه‌كانی له ئه‌فغانستان، سووریا، عێراق و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی تێدا كردوون، به‌كار هێناوه.
كۆمپانیاكه روونی كرده‌وه كه ئه‌و درۆنانه ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ئاسمان بمێننه‌وه رێیه‌كی زۆر درێژ ببڕن، ئه‌وه‌یش ئه‌و پێداویستییانه‌یه كه سوپای ئۆكراینا له جه‌نگه‌كه‌یدا له دژی رووسیا، زۆر پێوستیی پێی ده‌بێت.
لیندن بلۆ كه سه‌رۆكی جێبه‌جێكردنی كۆمپانیاكه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، ده‌ستمان به توێژینه‌وه له داواكارییه‌كانی سوپای ئۆكراینا كردووه، بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌و سوپایه پێویستیی به درۆنه‌كانی "ئێم كیو- ناین رێبه‌ر" و "ئێم كیو- سێ گرای ئێگڵ" هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یان كۆمپانیا ئاماده‌یی هه‌یه راهێنان به به‌كارهێنه‌رانی ئۆكراینی بۆ درۆنه‌كان بكات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌تی ئۆكراینی و ئه‌مه‌ریكی، هیچ تێچوویه‌ك له ئه‌ستۆ بگرن.
لیندن ئه‌وه‌شی گوتووه كه ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی درۆنه‌كان تا ده‌گاته سوپای ئۆكراین، ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر حكوومه‌تی ئۆكراینا.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوبات ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.